كۆمپانیای ئۆنه‌ر ڕای گه‌یاند، یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانیان له جۆری "ئۆنه‌ر 30 ئێس" دروست كردووه كه ئێسته به ناوازه‌ترین دیزاین و به‌هێزترین سیستمی ئه‌ندرۆید له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای ئۆنه‌ر مۆبایلێكی به‌هێزیان به‌ناوی "ئۆنه‌ر 30 ئێس" خسته بازاڕه‌وه كه نوێترین سیستمیان تێدا به‌كارهێناوه ئه‌ویش سیستمی ئه‌ندرۆید 10یه له‌گه‌ڵ ناوازه‌ترین دیزاین كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
مۆبایلەکەی ئۆنەر پرۆسێسه‌ری هایسیلیكۆن كرینی 820ی بۆ دانراوه و به سیستمی ئه‌ندرۆید 10 كارده‌كات و ڕامیشی هه‌شت گێگابایته
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه مۆبایله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز دروستكراوه له‌گه‌ڵیدا پاترییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه 4000 میلی ئه‌مپێر و پرۆسێسه‌ری هایسیلیكۆن كرینی 820ی بۆ دانراوه و به سیستمی ئه‌ندرۆید 10 كارده‌كات و ڕامیشی هه‌شت گێگابایته.
جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 64 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.50 ئینجه و روونییه‌كه‌ی به سیسته‌می 1080 به 2400 پیكسڵه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 350 دۆلار.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.