نرخی نه‌وت ته‌نها دوای ئەوەى سعوودیە داوای كۆبوونەوەیەكی بە پەلەی وڵاتانی ئەندام لە كۆمەڵەی ئۆپێك و دەرەوەی بەرهەمهێن بۆ نەوت كرد، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ڵكشا و دواجار نه‌توانرا پێش به دابه‌زینی نرخی زیاتری
نه‌وت بگرێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینى جارێكى تر نرخه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ هێڵى سوور.
جارێكى تر نرخه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ هێڵى سوور
تا ئێوارەی دوێنێ، برێنت بە 30.15 دۆلار مامەڵەی پێ كرا، واتە بە رێژەی زیادبوونی 21.87% بەگوێرەی نرخی پێشووی، لەوكاتەی خاوی ئەمەریكی نرخەكەی بە رێژەی 24% زیادی كرد و نرخەكەی گەیشتە 25.36 دۆلار بۆ بەرمیلێك.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى نیسان، به‌گوێره‌ی
livechart نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 28 دۆلار و 88 سه‌نت ده‌فرۆشرێت و نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكایش به 24 دۆلار و 23 سه‌نت فڕۆشراوه كه نزمترین نرخه له ماوه‌ى ڕابردوو تۆمار كرابێت.
شایه‌نى باسه ڕۆژی دووشه‌میش نرخی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیبوو، له سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌م دابه‌زینه‌كه قه‌ره‌بوو كرایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ پێوه‌ندی به پوتین كرد و داوای سه‌قامگیركردنی بازاڕی نه‌وتی كرد، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵكشانه كاتی بوو و دووباره ڕووی له دابه‌زین كرده‌وه.