ئۆپرا وینفه‌ری پێشكه‌شكاری ناسراو ئاشكرای كرد، بڕیاریداوه 10 ملیۆن دۆلار ببەخشێتە زیانلێكەوتوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمه‌ریكا.
بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانیان بەركەوتوە
ئۆپرا وینفه‌ری له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى
تویته‌ر ڕای گەیاندووه، "بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاووڵاتییانەی ناوچە جیاوازەكانی ئەمه‌ریكا كە زیانمەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنان، بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەبەخشم، خواردنیش بۆ سەرجەم ئەو ئەمه‌ریكیانە دابیندەكرێت كە بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانیان بەركەوتوە."
هەنگاوەكانی سەرمایەدارانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمه‌ریكا بۆ پشتیوانیكردنی وڵاتەكاین به‌رده‌وام به تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى زۆرێك له سه‌رمایه‌داره‌كانی دنیا، به‌رانبه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پشتیوانی حكوومه‌تی وڵاته‌كانیان بوون، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بیل گه‌یتس ملیاردێری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكی، له هه‌موویان جیاوازتر بوو و ده‌یه‌وێت ته‌واوی سه‌رمایه‌كه‌ی بخاته خزمه‌تی ڕزگاربوون له‌و ڤایرۆسه.
ئۆپرا وینیفه‌ری پێشكه‌شكار، ساڵی 1954 له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، له 19ساڵییه‌وه ده‌ستی به‌كاری ڕاگه‌یاندن كردووه، به پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ناسراوی جیھانی "ئۆپرا" ناسرا، له ڕووی ژیانی تایبه‌تییه‌وه ماوه‌ی 31 ساڵی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ "ستیدمان گراھام" سه‌رمایه‌دار ھه‌یه و تا ئێسته‌ش ئۆپرا بڕیاری نه‌داوه كه له‌گه‌ڵی هاوسه‌رگیری بكات، ئۆپرا سەرەتا زۆر هەژار بووە، بەڵام ئێسته یەكێكە لە دەوڵەمەندترین ئافرەتەكانی دنیا، سەروەتەكەی دەگاتە چەند ملیار دۆلارێك، له چه‌ندان كاری لە شانۆیدا به‌شدار بووه.