وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئازربیجان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه پێشبینی ده‌كرێ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ڕێكخراوی هه‌نارده‌كارانی نه‌وت و ڕووسیایش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له بكه‌ن، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له به‌رانبه‌ر دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت و واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یشی ئاشكرا كرد.
ئاماژه‌ی داوه، كۆبوونه‌وه‌كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و ڤیدیۆكۆنفرانس ده‌بێت و سه‌رجه‌م به‌شدارانی ئۆپێك پله‌س تێیدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و ڕێوشوێنی هاوبه‌ش، به كۆده‌نگی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن بۆ چۆنیه‌تیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، كوێت پشتیوانی له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه ناله‌باره بتوانین لاسه‌نگبوونی نرخی نه‌وت ڕاست بكه‌ینه‌وه و به هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌كان ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه تێپه‌ڕێنرێت.
سه‌رجه‌م وڵاتان ئاماده‌یی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌ربڕیوه و ده‌یانه‌وێ نرخی نه‌وت به‌رز بكه‌نه‌وه
هاوكات سعوودیه‌یش ئاماده‌یی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕیوه و دوێنێ پێنجشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار پاش پێنج ساڵ هه‌نارده‌ی نه‌ودی له ناوچه‌ی مه‌قسوومه وه‌ستاند، كه ژماره‌یه‌كی زۆری كێڵگه‌ی نه‌وتی سعوودیه كه‌وتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه.
بڕیاره كۆبوونه‌وه به په‌له‌كه‌ی
ئۆپێك پله‌س ڕۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه واته دووشه‌می داهاتوو ئه‌نجام بدرێ، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر به‌هۆی ناكۆكی سعوودیه و ڕووسیا سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانی ئۆپێك پله‌س بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌ره‌سیان هێنا، چونكه هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی زۆرترین بڕی نه‌وت، به‌مه‌یش نه‌وت له بازاڕ زۆر بوو و خواستیش كه‌م بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه به هۆكارێكی سه‌ره‌كی دابه‌زینی نرخی نه‌وت داده‌نرێت.