پەروەردەى سلێمانی دڵنیایی دەداتە وانەبێژان

:: PM:01:53:03/04/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی وانەبێژان دڵنیا دەكاتەوە كە سەرجەم مافە داراییەکانتان پارێزراوە و نافەوتێت، هۆكارى دوا كه‌وتنه‌كه‌یشى ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

وەزیری پەروەردە: مافی وانەبێژان پارێزراو دەبێت لەڕووی کرێی وانەبێژیەوە
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاگاداریەکى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌ ڕای گەیاندووه‌، "هۆكاری دواكەوتنی شایستە داراییەكانتان ئاڵۆزی پڕکردنەوەی لیستەکان و وردبینی و کارەکانی گەنجینەی سلێمانی و هەندێ جاریش دواخستنی کارەکانتان بووە لەلایەن چەند قوتابخانه‌یەکەوە، ئێمە دڵنیاتان دەکەین کە سەرجەم مافە داراییەکانتان پارێزراوەو نافەوتێت".

ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، "هۆكاره‌كه‌یشى پێویستی بەڕەزامەندی نوێی وەزارەتی دارایی بووە کە چەند ڕۆژێك پێش ڕاگەیاندنی ئەم پشووانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕەزامەندی و ڕۆتیناتی لە تەواوبوندابوو، بەڵام بەداخەوە پشووی ڕاگەیەندراو کارەکانتانی دواخست."

پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكراى ده‌كات، "وەزیری پەروەردە لە هەوڵدایە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لەلایەن وەزارەتەوە داوا لە ژمێریاری وانەبێژی سەرجەم پەروەردەکان کراوە کە زانیاری و ئاماری تەواوی وانەبێژان بنێرنەوە بۆ ئەو مەبەستە. مەبەستمانە بڵێین کەتەنها پەروەردەی ڕۆژئاوا نییە کە پارەی وانەبێژی بۆ خەرج نەکراوە، پێدەچێت لەهەندێ پەروەردە پارەی مانگێک پێشتر خەرجکرابێت ئەویش پێوەندی بە ژمارەی وانەبێژانی ئەو پەروەردەیەوە هەیە."

تێدا هاتووه‌، "هەروەک لەپەیامەکەی وەزیری پەروەردەدا هاتووە مافی وانەبێژان پارێزراو دەبێت لەڕووی کرێی وانەبێژیەوە."


وشە - محەمەد میران