ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیای بۆڵیوود، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هۆشداریی به هاووڵاتییانی هیند ده‌ده‌ن به‌وه‌ی خۆپارێزی له‌و نه‌خۆشییه بكه‌ن كه هه‌موو دنیای گرتووه‌ته‌وه و هیندستانیش به‌هه‌مانشێوه، ئه‌ویش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
هۆشداریی به هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن كه خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن
پێگه‌ی "هیاماگ"ی هیندی كه سه‌ربه بۆڵیووده بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای "
rohit shetty picturez" بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له‌ڕێی تویته‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌میتاب باجانه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه ، تێیدا هونه‌رمه‌نده زۆر ناوداره‌كانی دنیای بۆڵیوود كه له‌ناو خه‌ڵكدا خۆشه‌ویستن، هۆشداریی به هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن كه خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئه‌ستێره‌كان به خه‌ڵك ده‌ڵێن كه ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیداره و گرنگه به‌پێی رێنوێنییه‌كانی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی بواری ته‌ندروستی خۆپارێزی بكه‌ن. دووركه‌وتنه‌وه له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان وریایی له به‌ریه‌ككه‌وتن، هه‌روه‌ها مانه‌وه له ماڵ و شووشتنی ده‌سته‌كان و راگرتنی خاوێنی.
ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی قسه‌یان كردووه، بریتین له ئه‌میتاب باجان، ئه‌كشای كۆمار، مادهۆری دیكسیت، عه‌لیا به‌هات، ئه‌یوشمان كۆرانا، ئه‌جای دیفجان، فاروون داوان، رانفێر سینگ، ئارجوون كاپوور، شیلبا شیتی.
جیا له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌كانی بۆڵیوود بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پاره‌یان به‌خشیوه وه‌ك سه‌لمان خان، ئه‌كشای كۆمار، دیبیلكا بادوكۆن، ئه‌نوشكا شارما، بریانكا چۆبرا و عامر خان.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هیندستانیش، تا هه‌ینیی رابردوو زیاتر له 200 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و نزیكه‌ی 10 كه‌سیش گیانیاهن له ده‌ست داوه. له‌كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووان له هیندستان خۆی یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن كه‌س ده‌دات.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو ده‌بنه‌وه، زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.