ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له فه‌له‌ستین رای گه‌یاندووه، بزووتنه‌وه‌كه ئاماده‌یه دیله‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بگۆڕێته‌وه كه ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیانه‌كانیه‌تی.
چه‌ندان جار له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل كراوه
پێگه‌ی
"ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماده‌یی خۆی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بڕیوه، به‌تایبه‌تی دیله‌كانی فه‌له‌ستین كه له كه‌سانی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش و ژن و منداڵ پێك دێن. بزووتنه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان له‌ڕووی مرۆییه‌وه‌یه، له‌كاتێكدا ئێسته دنیا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیرۆده بووه.
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژی حه‌ماس فه‌وزی به‌رهوم رای گه‌یاندووه، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی حه‌ماس له ره‌وشت و پره‌نسیپی بزووتنهوهكهیه بۆ ئازادی و كه‌رامه‌تی مرۆڤ كه پێی گۆش كراوه، بۆیه ئاماده بووه بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه سازش بكات.
به‌ڵام تا ئێسته لایه‌نی ئیسرائیل به ره‌سمی بۆچوونی خۆی بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی حه‌ماس ده‌رنه‌بڕیوه، له‌كاتێكدا چه‌ندان جار له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی ته‌ناهیی ئیسرائیلی بۆ "ئیلاف" گوتوویه‌تی، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی حه‌ماس له‌ڕێی میسره‌وه بووه، ئیسرائیلیش له چه‌ندان رووه‌وه لێی ده‌كۆڵێته‌وه، ئه‌وجا بڕیار ده‌دات، نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕێی راگه‌یاندنه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ. هاوكات ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به رژد وه‌رده‌گرێ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌سه‌ڵاتی غه‌زه پێشتر رای گه‌یاندبوو، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كه‌رته‌كه‌ی كه 12 كه‌س تووش بوون، كێشه‌ی كه‌میی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌یه، به‌جۆرێك له ته‌واوی كه‌رته‌كه‌دا ته‌نیا 96 ئامێری ئۆكسجینیان بۆ كێشه‌ی هه‌ناسه‌سواری هه‌یه. له‌كاتێكدا زیاتر له دوو ملیۆن له غه‌زه‌دا ژیان ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دنیای داگیر كرد، ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیش به‌هه‌مانشێوه، بۆیه ئێسته هاتوچۆ له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین هاتووه‌ته وه‌ستان. ئیسرائیل پێی وایه كه ئێسته كه‌رتی غه‌زه بۆ كێشه‌ی كۆرۆنا پێویستی به هاوكاری هه‌یه، بۆیه ئه‌ویش ده‌یه‌وێ یارییه‌كی سیاسی بكات.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو ده‌بنه‌وه، زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.