دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركل له ماوه‌ی ڕابردوو سه‌ردانی پزیشكێكی كردبوو و دواتر ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، پشكنینی پێویست بۆ مێركل كرا و ماوه‌ی 14 ڕۆژ خۆی له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینه كرد و ئه‌مڕۆ هه‌ینیشی دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان نێگه‌تیڤ ده‌رچوو، گه‌ڕاوه سه‌ر كاره‌كه‌ی وه‌ك ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
گوته‌بێژ به‌ناوی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له پشكنینی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وت كه مێركل هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڤید19 نییه، به‌ڵام ئه‌و سووربوو له‌سه‌ر خۆكه‌ره‌نتینه‌كردن، بۆیه ماوه‌ی 14 ڕۆژ له ماڵه‌وه مایه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و كاره‌كانی له ڕێی ئۆنلاینه‌وه جێبه‌جێ كردووه.
پاش 14 ڕۆژ له خۆ كه‌ره‌نتینه‌كردن مێركل سه‌لامه‌ت ده‌رچوو و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كار
زیاتر گوتی، له‌و ماوه‌یه چه‌ندان پشكنین دووباره بۆ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و پشكنینانه‌ی كراون پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كرده‌وه، كه ئه‌و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه و تووشی نه‌بووه، بۆیه ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی و باره‌گای حكوومه‌ت كه شوێنی كاركردنیه‌تی و ده‌ستی به كاره‌كانی كرده‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی مێركل بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی و ده‌رچوونی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له كه‌ره‌نتینه له كاتێكدایه ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووه‌ته 82 هه‌زار و 158 كه‌س و له‌و ڕێژه‌یه‌ی ته‌نیا هه‌زار و 68 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و ژماره‌ی چاكبووهوانیش له سه‌رووی 20 هه‌زار كه‌سه‌وه‌یه.