یه‌كێك له تووشبووانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌وه ئامۆژگاری هاووڵاتییان ده‌كات كه له‌ماڵ بمێنه‌وه و کۆرۆنا بە گرنگییەوە وەربگرن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی نیسان، به‌ختیار شه‌ریف تووشبووبێكی كۆرۆنایه له چه‌مچه‌ماڵ، بۆ "وشه" ئاماژه به دۆخی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت، بێ ئه‌وه‌ی چووبمه ده‌روه‌ی وڵات كۆرۆنام گرتووه. سه‌ره‌تا بارودۆخم زۆرخراپ بوو، له‌به‌ر كۆكه و سه‌ر ئێشه نه‌مده‌توانی بجوولێمه‌وه.
زیاتر گوتى، " ئه‌و ئۆكسجیانه‌ی له هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه ئه‌وه‌م به‌كار ده‌هێنا، پاشان دكتۆره‌كان ئامۆژگاریان كردم كه بتوانم به‌بێ ئه‌وانه هه‌ناسه بده‌م، منیش دكتۆره‌كان چیان گوت وام كرد."
ئامۆژگاریان ده‌كه‌م پابه‌ندنی ڕێنماییه‌كان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن و له‌ماڵ بمێننه‌وه
به‌ختیار شه‌ریف ڕوونى كرده‌وه، ماوه‌ی 12 ڕۆژه له نه‌خۆشخانه‌م یه‌ك تێستم بۆ كراوه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رنه‌چووه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م.
له‌باره‌ی ته‌ندروستی خۆیه‌وه ئاشكراى كرد، "سوپاسى دكتۆره ماندوونه‌ناسه‌كان ده‌كه‌م كه به هه‌وڵی به‌رده‌وام و شه‌ونخوونی ئه‌وان، من ته‌ندروستیم له‌و په‌ڕی باشییه."
هاوكات ئه‌و تووشبووه نازانێ چ جۆره ده‌رمانێكیان پێداوه كه ته‌ندروستی به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانه به‌ره‌و باشی چووه، به‌ڵام دڵنیاییه كه ته‌ندروستی زۆر باشه.
به‌ختیار شه‌ریف كه له‌گه‌ڵ دایكی له هه‌مانه نه‌خۆشخانه‌یه ئامۆژگارى هاووڵاتییان ده‌كات و ڕاى گه‌یاند، "ئامۆژگاریان ده‌كه‌م پابه‌ندنی ڕێنماییه‌كان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن و له‌ماڵ بمێننه‌وه، كۆرۆنا به فشه وه‌رنه‌گرن، چونكه پێی وایه خۆپارێزی باشتره له چاره‌سه‌ر."
له هه‌رێمی كوردستان 204 حاڵه‌تی تووشبوونی به كۆرۆنا هه‌یه له‌و ژماره‌یه دوو مردووه، له‌گه‌ڵ 68 چاكبووه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی، تكا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن له‌ماڵ بمێنه‌وه.