وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى نیسان، 14 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه كه سێ حاڵه‌تیان له هه‌ولێر و هه‌شت حاڵه‌تیان له سلێمانی و سێ حاڵه‌تیش له هه‌ڵه‌بجه‌ن.
له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتى ڕابردوودا 171 كه‌سی تر كه‌ره‌نتین كراون
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم، ژماره‌ی هاووڵاتییان له كه‌ره‌نتینه‌كان شه‌ش هه‌زار و 116 هاووڵاتیی بوون، له 29 شوێنی جیاواز، ئێسته ته‌نها هه‌زار و 647 هاووڵاتیی له كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه كه 665 یان له هه‌ولێر و 170 له سلێمانی و 727 له دهۆك و 48 له هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها سێ له گه‌رمیان و 34 له ڕاپه‌رینن.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، چوار هه‌زار و 469 هاووڵاتیی له كه‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان، دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی دوو هه‌فته، هاوكات له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتى ڕابردوودا 171 كه‌سی تر كه‌ره‌نتین كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرای كردووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عات ڕابردوو هه‌زار و 40 پشكنین ئه‌نجام دراون، كه 829 هه‌ولێر، 122 سلێمانی، 89 دهۆك بوون، ده‌رئه‌نجام 14 توشبووی نوێ تۆمار كرا، كه سێ كه‌سیان له هه‌ولێر بوون، ئه‌وانیش پیاوێكی ته‌مه‌ن 51 ساڵ كه له گه‌شت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ و منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ كه به‌ركه‌وتووی توشبووی پێشوون.
"له پارێزگای سلێمانی هه‌شت حاڵه‌تی پۆزه‌تیڤ تۆمار كراوه كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له شارۆكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان كه به‌ركه‌وتووی توشبوانی پێشووه، جگه له‌وه‌ش پێنج پیاوی تر كه ته‌مه‌نیان (51- 25-24- 23-23) ساڵن، له‌گه‌ڵ دوو ئافره‌تی كه ته‌مه‌نیان (29-27) ساڵن له ناو شاری سلێمانی، ته‌نها یه‌كێكیان پێشینه‌ی گه‌شتكردنی هه‌بووه بۆ وڵاتی ئێران و ئه‌وانی تر توشبووی به‌ركه‌وتوانی پێشون." وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم واى نووسیووه.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی كردووه، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ حاڵه‌تی پۆزه‌تیڤ تۆمار كراوه كه هه‌رسێكیان منداڵن و ته‌مه‌نیان له نێوان (9-5-1) ساڵاندان و له یه‌ك خێزانن و به‌ركه‌وتووی توشبوانی پێشوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوان به ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكردووه، كۆی توشبوان گه‌یشتووه‌ته 204 حاڵه‌ت، له نێویاندا دوو مردن هه‌یه و 62 نه‌خۆشیش چاكبووه‌ته‌وه، ئه‌وانی تر هه‌موویان له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
جه‌ختكراوه‌ته‌وه، وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو تیمه‌كانی پزیشكی كه له كاردان جارێكی تر تكا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان و پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، له‌كاتی پێویستیشدا پێوه‌ندی بكه‌ن به هێڵی گه‌رمی ژماره 122.