بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک ئاشكراى كرد، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاره‌كه بە تەواوی چاکبوونەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى نیسان، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕاى گه‌یاندووه، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک بە تەواوی چاکبوونەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند، 14 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه كه سێ حاڵه‌تیان له هه‌ولێر و هه‌شت حاڵه‌تیان له سلێمانی و سێ حاڵه‌تیش له هه‌ڵه‌بجه‌ن.