له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری نوێی ڕاگه‌یاند، تێدا چوار كه‌سی تر له شاری هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئافرەتێك و سێ منداڵن
كه‌مێك پێش ئێسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ڕاى گه‌یاندووه، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك و سێ منداڵن کە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەیەکی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن."
ئەمە لە کاتێکدایە ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند، 14 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه كه سێ حاڵه‌تیان له هه‌ولێر و هه‌شت حاڵه‌تیان له سلێمانی و سێ حاڵه‌تیش له هه‌ڵه‌بجه‌ن.