باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌سعه‌د خه‌یلانی ده‌كات.
ئەمڕۆ هەینی سێى نیسان، باره‌گای بارزانی لە پەیامێكدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌سعه‌د خه‌یلانی كردووه و ڕاى گه‌یاندووه، "به دڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئه‌سعه‌د خه‌یلانی)مان پێگه‌یشت. سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ى ده‌که‌ین".
زیاتر هاتووه، "هاوخه‌می خزم و ئاشنایانتانین. خودای دلۆڤان ئارامی و دڵنه‌واییتان پێببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات".