به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه رۆژانه له میدیاكاندا بڵاو ده‌بنه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا، له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین زیانیان به‌ركه‌رتووه، ئیسپانیا و ئه‌مه‌ریكا و ئیتالیان، ئه‌وجا وڵاتانی تر. له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا له ئیسپانیا، زیاتر له 900 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 935 كه‌س
پێگه‌ی "
ئیلاف" كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ جیا له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه، له 24 سه‌عاتدا زیاتر له 900 كه‌س له ئیسپانیا گیانیان له ده‌ست داوه. به‌وه‌ش ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 935 كه‌س.
پێگه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه به‌پێی ئاماره‌كان، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا دوێنێ 950 كه‌س و ئه‌مڕۆیش 932 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌پێی گوته‌ی حكوومه‌تی ئیسپانیا به‌گشتی ئه‌وانه‌ی له ئیسپانیا تووشی كۆرۆنا بوون، ژماره‌یان ده‌گاته 117 هه‌زار كه‌س.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو ده‌بنه‌وه، زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.