عه‌دنان زورفی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، كه ئه‌مڕۆ شه‌موو كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا داوا ده‌كات كه واده‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ متمانه‌دان به كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی دیاریی بكرێت.
ئه‌و داوایه‌ی
زورفی له كاتێكدایه تا ئێسته‌یش زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان كاندیدبوونی ئه‌و ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نابن دانوستاندنی پێكهێنانی حكوومه‌تیش له‌گه‌ڵ عه‌دنان زورفی بكه‌ن، كه نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح سه‌رتۆپی ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی شیعه‌ن كه به توندی كاندیدبوونی زورفی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
سازش له‌سه‌ر كاندیدبوونم ناكه‌م و به ئه‌ركی ده‌ستووری خۆم هه‌ڵده‌ستم
نووسینگه‌ی عه‌دنان زورفی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه به شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕاسپێردراوه و له ڕاوێژكردن به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه ته‌واو بكه‌ین و پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بكه‌م.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م و داوایشی لێ ده‌كه‌م، كه واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به حكوومه‌ت دیاریی بكه‌ن.
ئاماژه‌ی داوه، حكوومه‌تێكی نیشتمانی و شه‌رعی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆمان كردووه.