پێگه‌ی ستارز ئه‌ند ستریپسی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ته‌ك سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆت و به‌هێزكردنی به‌رگری ئاسمانی له عێراق، هێلی به‌رگری زه‌مینیش له‌و وڵاته داده‌نێت.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌باره‌وه ئاشكرای كرد، به‌هۆكاری ته‌ناهی و پارێزراوی، ناتوانین هه‌موو زانیارییه‌ك ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵام هێلی به‌رگری ئاسمانی و زه‌مینی له عێراق به ته‌واوی به‌هێز ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی به ئینته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆجیا ده‌به‌سترێنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه
ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی، ده‌یه‌وێ توانا مووشه‌كییه‌كانی له عێراق زۆر زیاد بكات، به‌جۆرێك ده‌یه‌وێ له بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق توانای هه‌ڵدانی مووشه‌كی بالیستی مه‌ودا درێژیشی هه‌بێت، بۆ به‌رگری زه‌مینیش مووشه‌كی مه‌ودا كورت و تۆپ و هاوه‌ن بڵاو ده‌كاته‌وه.
مووشه‌كی بالیستیش هه‌ڵده‌داته ئاسمان و له زه‌مینیش چه‌كی قورس ده‌هێنێته عێراق
پێگه‌كه له زاری كه‌سێك له هه‌ولێره‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو بینیوویه‌تی كه سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆت بردراوه بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر.
شۆن رۆبه‌رتسۆن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه عێراق به ته‌واوی له دۆخه‌كه تێده‌گات و هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌وانیش نایانه‌وێ چیتر بنكه سه‌ربازییه‌كانیان و باڵوێزخانه‌كان كه میوانی عێراقن، مووشه‌كباران بكرێن و سه‌روه‌ری و شكۆی وڵاته‌كه‌یان به ته‌واوی بشكێنرێت، بۆیه پرۆسه‌كه به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت.