ژن و پیاوێكی هیندی دوای ئه‌وه‌ی دوانه‌یه‌كیان هێنایه دنیاوه بڕیاریان داوه، ناوی دوو منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن به كۆرۆنا و كۆڤید، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كات ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی ئێسته‌ی ژیانیان له‌یاد بێ، كه مرۆڤایه‌تی به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه تووشی بووه.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره له شاری رایبووری هیندستان ده‌ژین و جمكێكیان بووه كه یه‌كێكیان كوڕه و ئه‌وه‌ی تر كچ، ناویان له كوڕه‌كه ناوه كۆڤید و كچه‌كه‌یش ناوی كۆرۆنای لێ نراوه.
دایكه‌كه بۆ ئاژانسی
پی تی ئای هیندی قسه‌ی كرد و ده‌ڵێ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی زیاتر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن و پاكوخاوێنی ڕابگرن و هه‌میشه ده‌سته‌كانیان بشۆن و ماسك و ده‌سته‌وانه به‌كاربهێنن.
بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه سه‌خته و به‌رده‌وامی پاكوخاوێنی و خۆپارێزی ئه‌و ناوه‌مان لێ ناون
زیاتر گوتی، هۆكاری ناونانی دوو منداڵه‌كه‌مان به كۆرۆنا و كۆڤید بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تیمان بیر بێته‌وه، كاتێك ناوه‌كانیان ده‌هێنین و پێویستیشه له‌گه‌ڵ ناوهێنانیان به‌رده‌وام ئه‌وه‌مان بیر بێته‌وه كه چه‌ند پێویسته گرنگی به پاكوخاوێنی بده‌ین.
له هه‌فته‌ی ڕابردوو له هیندستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌نرا و ڕێوشوێنه‌كانی هاتنه ده‌ره‌وه و جموجۆڵ به ته‌واوی توندكراون، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تا ئێسته دوو هه‌زار و 567 حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوه و له‌و ڕێژه‌یه‌یش 72 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.