زانایانی كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌پاندنی مانه‌وه له ماڵ و وه‌ستانی كار و جووڵه‌ی ژیان، تووڕه‌یی لای خه‌ڵكی ئه‌وروپا زۆر كردووه و ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆكارێك تا له ماڵه‌وه توندوتیژی دژ به یه‌كتر ئه‌نجام بده‌ن.
به‌هۆی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی خێزانی، كۆمه‌ڵه‌ی ڕاوێژی ژنان هێلێكی گه‌رمی له ئه‌ڵمانیا كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك ژنان توندوتیژییان به‌رانبه‌ر كرا، پێوه‌ندییان پێوه بكه‌ن و به‌هانایانه‌وه بچن و لێپێچینه‌وه له دۆخی ژیانیان بكه‌ن.
پیاوان له ماڵه‌وه تووشی گرێی و گرفتی ده‌روونی ده‌بن و به توندوتیژی ده‌ری ده‌بڕن
پسپۆران
ده‌ڵێن، ژن و منداڵان زۆرترین توندوتیژییان له‌لایه‌ن پیاوانی ئه‌وروپا به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ دروستبوونی گرفتی ده‌روونی و تووڕه‌یی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه پیاوان هیچ كات ڕانه‌هاتوون بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، ئه‌مه‌یش تووش گرێی ده‌روونیان ده‌كات و به‌وهۆیه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان ده‌بێته كێشه و ناكۆكییان و ئه‌مه‌یش ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكان و ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو به ته‌واوی ڕووی له هه‌ڵكشانه، زۆرجاریش به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پشتیوانی له ژنان ناتوانن فریای خانمان و منداڵان بكه‌ون و دۆخه‌كه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه و به‌رده‌وامی ده‌بێت.