دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا هیچ پێداویستییه‌كی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا هه‌نارده نه‌كرێت و ته‌واوی ئامێر و پێداویستییه‌كان له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
ئه‌و داوای له كۆمپانیاكان كردووه نابێت هیچ شتێك ببه‌نه ده‌ره‌وه تا له‌وه دڵنیا ده‌بن سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ كه‌موكورتییه‌كیان نییه و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان له خزمه‌تی نه‌خۆشانی ئه‌مه‌ریكادان.
تره‌مپ گوتی، "من به واژووكردنی یاسای به‌رهه‌مهێنان له كاتی جه‌نگدا هه‌نارده‌ی ئه‌و پێداویستییه ته‌ندروستییانه قه‌ده‌غه ده‌كه‌م كه هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت هه‌له‌كه بۆ پڕكردنی زیاتری گیرفانیان بقۆزنه‌وه.”
یاساكه بۆ سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی په‌نجای سه‌ده‌ی رابردوو و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی كۆریا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌م یاسایه كۆمپانیاكانی ناچار بوون ئه‌و شتانه به‌رهه‌م بهێنن كه له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا پێویستییان پێیان هه‌یه.
پێویسته بگوترێت ئه‌مه‌ریكا به یه‌كه‌م وڵات هه‌ژمار ده‌كرێ كه زۆرترین تووشبوی كۆرۆنای هه‌یه و سه‌رووی یه‌ك له‌سه‌ر چواری كۆی تووشبووانی دنیا له ئه‌مه‌ریكایه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ داوای كردووه نابێت هه‌نارده بكرێن، ده‌مامكی ئێن 95 و ده‌سته‌وانه‌ی تایبه‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه.
كۆمپانیای 3M به گرنگترین هه‌نارده‌كار و به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌مامك هه‌ژمار ده‌كرێ
كۆمپانیای 3M به گرنگترین هه‌نارده‌كار و به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌مامك هه‌ژمار ده‌كرێ كه به بڕیاری تره‌مپ ده‌بێ هه‌نارده بوه‌ستێنێت. كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه، به‌ڵام ده‌بێ چاوه‌ڕێی به‌رپه‌رچی وڵاتانی تریش بكرێ.
كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 118 هه‌زار كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 59 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌مه‌ریكا 277 هه‌زار كه‌سه و سه‌رووی حه‌وت هه‌زار و 400 كه‌س له‌م وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه.