وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌رۆك كۆماری رووسیا بۆ دابه‌زاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رای ده‌گه‌یه‌نێت، لێدوانه‌كانی پوتین دوورن له راستییه‌وه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن.
ئەم هەفتەیە لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت رێک دەکەوین
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری نیسان، ئاژانسی هه‌واڵی
عه‌ره‌بیه له زاری فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لێدوانه‌كانی ڤلادیمێر پوتین له‌باره‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت "دووره له راستییه‌وه".
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له یه‌كێك له میدیاكانه‌وه بیستمان، پوتین ئاماژه‌ی به‌وه كردووه یه‌ك له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كشانه‌وه‌ی سعوودیه بووه له رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌س و پاشای سعوودیه هه‌وڵ ده‌دات به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی شێڵ مایه‌پووچ بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئه‌و لێدوانه‌ی پوتین به ناڕاست وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌وه رووسیا بوو له رێككه‌وتنه‌كه ده‌رچوو، سعوودیه و 22 وڵاتی تر هه‌وڵیان دا مۆسكۆ رازی بكه‌ن به دابه‌زاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌س درێژ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام رووسیا به‌مه رازی نه‌بوو.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان له‌باره‌ی جێگیركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌ڵێ، سعوودیه پلانێكی گشتگیری ئاماده كردووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های نه‌وت و له كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنی ئۆپیك ده‌خرێته به‌رباس و پێشوه‌خته‌یش له‌باره‌یه‌وه رێككه‌وتن كراوه.
حكوومه‌تی سعوودیه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی له وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك كردووه و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا بگه‌نه رێككه‌وتن، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی نێوانیان، نرخی نه‌وت بگاته سه‌رووی 50 دۆلار.