ده‌سته‌ی نیشتمانیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران بڵاوی كرده‌وه، ته‌واوی كارگه‌كان بۆیان هه‌یه ده‌ست به كار و چالاكییه‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، به‌یاننامه‌یه‌ك كه ناوه‌نده‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ رێپێدان به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كارگه‌كان، داواش كراوه پێویسته سه‌رجه‌م رێنوێنییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا جێبه‌جێ بكرێن و له هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغییه‌ك خۆیان بپارێزن.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران له كاتێكدا ده‌درێت كه هێشتا ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له ئێران به‌رزه و رۆژانه به هه‌زاران كه‌س به ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا زیاد ده‌بن. حه‌سه‌ن رۆحانی چوارشه‌می هه‌فته‌ی رابردوو بڵاوی كرده‌وه كه له زۆر پارێزگای ئێران رێژه‌ی تووشبووانی به كۆرۆنا رووی له كه‌می كردووه، به‌ڵام ئاماره‌كان شتی تر ده‌ڵێن.
له‌م وڵاته 53 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
به‌پێی دواین ئاماری فه‌رمی ئێران له‌م وڵاته 53 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. هێشتا سه‌رووی 31 هه‌زار كه‌یسی ئه‌كتیڤی كۆرۆنا له ئێران هه‌ن كه پێویستیان به چاره‌سه‌ر و چاودێرییه.
پسپۆڕانی پێیان وایه ئه‌گه‌ر رێنوێنییه‌كانی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به رێكی جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا له‌وانه‌یه له‌م وڵاتانه ده‌ست پێ بكاته‌وه كه پێیان وایه توانیوایانه دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ئێران خۆی له ته‌نگژه‌ی داراییدا بوو به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه، پێ ده‌چێت كاریگه‌ریی ئه‌م سزایانه و دواتر كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا زۆر زیاتر ئابووریی ئه‌و وڵاته‌ی خستبێته ژێر كاریگه‌ریی و له ناچاریدا ده‌رگای كارگه‌كان بكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌ناسه‌یه‌ك به ئابوورییه‌كه‌ی بدات.