ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له سه‌رانسه‌ری دنیا گیانیان له ده‌ست داوه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 58 هه‌شت هه‌زار كه‌س و رێكخراوی ته‌ندروستیش هۆشداری ده‌دات.
تا ئێستە 58 هەزار و 645 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری نیسان،
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له دوا ئاماریدا ژماره‌ی رای گه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری دنیا گیانیان له ده‌ست داوه، گه‌یشتووه‌ته 58 هه‌زار و 645 كه‌س.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، تا به‌یانی رۆژی شه‌موو یه‌ك ملیۆن و 96 هه‌زار و 593 كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 78 هه‌زار و 739 كه‌سی تر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و پێنج هه‌زار و 634 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی دوا راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ڤایرۆسی كۆرۆنا له 209 وڵاتی دنیا تۆمار كراوه و له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی كه‌ره‌نتین له‌سه‌ر شاره‌كان ئه‌و رێكخراوه هۆشداری ده‌داته وڵاتان، په‌له نه‌كه‌ن و هێشتا ئه‌و ڤایرۆسه قۆناغی مه‌ترسی تێپه‌ڕ نه‌كردووه.