دۆناڵد تره‌مپ و ئیمانوێل ماكرۆن داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
پێویستە دەسەڵاتی زیاتر بدرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری نیسان، ئاژانسی هه‌واڵی
عه‌ره‌بیه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆشكی سپی رای گه‌یاندووه، دۆناڵد تره‌مپ و ئیمانوێل ماكرۆن بۆ رۆڵبینینی زیاتری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوای كۆبوونه‌وه‌ی پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیان كردووه.
هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی دا پێداگرییان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێچاره‌یه‌ك بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پاراستنی ته‌ناهی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌ره‌نتیكردنی ئاشتی له‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی دنیا ده‌كرێت كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تووشی هاتووه.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا له لێدوانێك دا بۆ میدیاكان ئاشكرای كردووه، فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی داواكارییه‌كه‌یان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوه‌ته رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مه‌ریكای به "چه‌ته‌ی مۆدێرن" ناو برد و هۆكاره‌كه‌شی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی 200 هه‌زار ده‌مامكی سوپای ئه‌ڵمانیا بوو كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له تایوان دروست كرابوو و له‌كاتی گه‌یاندنی بۆ ئه‌ڵمانیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌ركردبوو.
هه‌وڵی ئه‌مه‌ریكا و فره‌نسا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له كاتێكدایه ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له دنیا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 96 هه‌زار و 593 كه‌س و 58 هه‌زار و 645 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.