وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت مه‌رجی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه هه‌موویان به یه‌كه‌وه به‌شدار بن له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و پێشبینی ده‌كرێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه له شه‌شی مانگ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت.
دكتۆر محه‌مه‌د سه‌بان پسپۆڕی ناسراوی بازاڕی نه‌وت و راوێژكاری حكوومه‌تی سعوودیه له بواری ئابووری نێوده‌وڵه‌تیی و بازاڕی نه‌وت بڵاوی كرده‌وه، تاكه مه‌رجی سعوودیه بۆ دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئه‌وه‌یه رووسیا و وڵاتانی تریش هه‌مان هه‌نگاو بهاوێژن.
سعوودیه داوای كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بكرێت به به‌شداری وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بدرێت.
پێشبینی ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌شی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت و به بڕی شه‌ش ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه. هه‌رچه‌نده پێشتر باس له‌وه كرابوو قه‌باره‌ی دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌مه زۆر زیاتر بێت.
به‌گوێره‌ی
سپوتنیك دوێنێ هه‌ینی ئۆپێك رای گه‌یاندبوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌مكردنه‌وه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت تاوتوێ ده‌كرێت. ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا و ئه‌لكساندر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی رووسیا پێداگری له‌وه كرد كه بازاڕی نه‌وت پێویستی به كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی هاوبه‌شی وڵاتان هه‌یه، كۆمپانیاكانی رووسیاش ئاماده‌ن له‌وباره‌یه‌وه رێوشوێن وه‌ربگرن به مه‌رجێك هه‌ریه‌ك له سعوودیه و وڵاتانی ئۆپێك و ئه‌مه‌ریكاش هه‌نگاوی گونجاو بنێن.
به‌ر له‌م قسانه دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان قسه‌ی كردبوو و گوتبووی ده‌كرێ 10 ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه. ئه‌و دوای 20 خولهك له‌م لێدوانه‌ی باسی له‌وه كرد 15 ملیۆن له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوانه به گشتی نرخی نه‌وتیان له بازاڕ له 23 دۆلاره‌وه بۆ سه‌رووی 32 دۆلار به‌رز كردووه‌ته‌وه.
تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر ره‌چاوی ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا نه‌كرێ، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ناچاره باج بخاته سه‌ر نه‌وتی سعوودیه.
پێویسته بگوترێت ئه‌م هه‌نگاوانه به گشتی نرخی نه‌وتیان له بازاڕ له 23 دۆلاره‌وه بۆ سه‌رووی 32 دۆلار به‌رز كردووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شی مانگ ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كان به كرده‌نیی بكرێن، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێ نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه.