کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کردووە

:: PM:12:26:04/04/2020 ‌
كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەستی پێ‌ كردووە و باس لە هەوڵەكانی حكوومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو چواری نیسان، لە سەعات 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان دەستی پێ‌ كردووە.

ئێستە لە هەرێمی كوردستان 214 تووشبوو هەیە
ئامانج لەم كۆبوونەوەیە باسكردنی دوایین ڕەوشی كوردستانە لەڕووی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئامادەكاری و هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە نوێیە.

ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە دوای تەواوبوونی پشووەكانی پەرلەمان، بەشی زۆری كۆبوونەوەكان وەستاون بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواتر هاتنەوەی شاندی سەرۆكی پەرلەمان لە ئەوروپا و كەرەنتینی سەرۆكی پەرلەمان تا 28ـی ئادار.

ئێستە لە هەرێمی كوردستان 214 تووشبوو هەیە و دوو كەس گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكیش چاك بوونەتەوە.



وشە - رامیار جەواد