هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى راى گه‌یاند، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا بنكه‌ى ئاسمانى حه‌بانییه ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان ده‌كاته‌وه و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له پاڵپشتى هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چوارى نیسان،
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش له راگه‌یه‌نراوێك ئاشكراى ده‌كات له سه‌ربازگه‌یه‌كى تر‌ى عێراق ده‌كشێته‌وه و ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كانى ده‌كاته‌وه.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: هێزه‌كانمان به درێژایى 2020 له عێراق ده‌مێننه‌وه
ئه‌و سه‌ربازگه‌یه كه هاوپه‌یمانى بڕیارى داوه تێیدا بكشێته‌وه، سه‌ربازگه‌ى حه‌بانییه‌یه كه له ساڵى 2015 له ده‌ست هاوپه‌یمانانه و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌لایه‌ن مارێنزى ئه‌مه‌ریكى به‌كارهاتووه و هه‌روه‌ها به‌شێك له سه‌ربازه كه‌نه‌دى و ئیتاڵى و ئوسترالییه‌كانى تێدا جێگیر كراوه.
بنكه‌ى ئاسمانى حه‌بانییه به بنكه‌ى "ته‌قه‌دوم" ناسراوه و هاوپه‌یمانى دووپاتى ده‌كاته‌وه دواى ته‌واوكردنى رێكارییه‌كان، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا راده‌ستى هێزه عێراقییه‌كانى ده‌كاته‌وه.
روونیشى كردووه‌ته‌وه له مانگى رابردوو چوار سه‌ربازگه‌ى تر ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان كراونه‌ته‌وه و هاوپه‌یمانى له كشانه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى تا كۆتایى ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات له پاڵپشتى هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى حكوومه‌تى عێراقه و كشانه‌وه‌ى ئێسته‌ى هێزه‌كانیشى پێوه‌ندى به په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و هێرشانه نییه كه ده‌كرێنه سه‌ر سه‌ربازگه‌كانى هاوپه‌یمانان.
له مانگى رابردوو هاوپه‌یمانان له چوار سه‌ربازگه و بنكه‌ى عێراق كشانه‌وه، ئه‌وانیش سه‌ربازگه‌ى قائیم له خۆرئاواى عێراق، بنكه‌ى ئاسمانى گه‌یاره له باشوورى مووسڵ، بنكه‌ى سه‌ربازى كه‌ى وه‌ن له كه‌ركووك، بنكه‌یه‌كى تر‌ى سه‌ربازى له ناو سه‌ربازگه‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى مووسڵ.