گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، له‌به‌ر دوو هۆكاری گرنگ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری نوێی 48 سه‌عاتیی قه‌دغه‌كردنی هاتوچۆی دا.
د. محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌به‌ر دوو هۆكاری زۆر گرنگ بڕیاری توندكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات دا، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌به‌ر دوو هۆكاری زۆر گرنگ بڕیاری توندكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات دا
له‌باره‌ی هۆكاره‌كان ڕوونی كرده‌وه، یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه هاووڵاتییان به‌پێی پێویست پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نه‌ده‌بوون، هۆكاری دووه‌میش تووشبووانی نادیار بووه، واته چه‌ند كه‌سێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام نیشانه‌كانیان پێوه ده‌رنه‌كه‌وتووه و له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش هاووڵاتییانی تر تووشی مه‌ترسیی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه، له ماوه‌ی ئه‌و 48 سه‌عاته‌ی كه به توندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی پیاده و ئۆتۆمبێلیش ده‌كرێت، ئه‌نجامی زۆر باشیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و ئاشكرای ده‌كه‌ن كێی تر هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه.
تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، تا ئه‌م كاته‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی لێ بڵاو ده‌كرێته‌وه، 214 تووشبوو، 74 چاكبوو و دوو مردنی تۆمار كردووه.
وشه/ بڵند ئیبراهیم