مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا راى گه‌یاند ، جارێكى تر توركیا داواى پاڵپشتى و چه‌كى له هاوپه‌یمانى ناتۆ كردووه و ناوی چه‌ند وڵاتێكیشى ئاشكرا كرد كه پاڵپشتى له داواكه‌ى توركیا ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا داواى پاڵپشتى سه‌ربازى له ناتۆ كردووه، به بیانووى ئه‌وه‌ى بتوانێ له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانى ئه‌سه‌د به‌رگرى له‌خۆى بكات.
حه‌وت وڵات پاڵپشتى داواكه‌ى توركیا ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو له وتارێك كه له رۆژنامه‌ى واشنتن تایمزى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، زانیارییه‌كانى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئاشكرایشى كردووه، چه‌ند وڵاتێك پاڵپشتى داواكه‌ى توركیا ده‌كه‌ن.
ئه‌وانیش بریتیین له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا و ئه‌لبانیا و هۆڵه‌ندا و كه‌نه‌دا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌ڵێ، "دڵخۆشین به‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه دووپات له‌سه‌ر هاوكاریكردنى ئێمه ده‌كه‌نه‌وه".
مانگى رابردوو توركیا داواى له ناتۆ كرد سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى پاتریۆتى پێ بدات، بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌سه‌د به‌رگرى له‌خۆى بكات، یه‌نس ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتى ناتۆ ئه‌و كات راى گه‌یاند تاوتوێى داواكه‌ى توركیا ده‌كه‌ن، كه‌چى چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى ناتۆ گوتیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا له دۆسیه‌ى سووریا هێرشبه‌ره ناتۆ ناتوانێ هاوكارى بكات.
له مانگى شوباتى رابردوو به‌هۆى هێرشى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شارى ئیدلبى باكورى رۆژئاواى سووریا، 36 سه‌ربازى توركیا كوژران، چونكه توركیا چه‌ند ساڵێكه كۆمه‌ڵێك بنكه‌ى سه‌ربازى له ئیدلب داناوه، بۆیه به‌ر هێرشه‌كانى ئه‌سه‌د كه‌وتن.