كۆرۆنا بۆ ئه‌وانه مه‌ترسیدارتره كه ته‌مه‌نیان زۆره و به‌رگریی له‌شیان لاوازه، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌مه هه‌موو كاتێك راست بێت چونكه هه‌ندێك كه‌س پیریش ده‌بن به‌رگری له‌شیان به‌هێزه. پیرێكی ته‌مه‌ن 106 ساڵ له ئێران له كۆرۆنا رزگاری بوو.
له‌وه‌ته‌ی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه زیاتر ئه‌وانه بوونه‌ته قوربانی كه ته‌مه‌نیان 70 ساڵی تێپه‌ر كردووه و ئاماره‌كان له وڵاتانی دنیا ئه‌و راستییه‌ی پێشان داوه.
مێهرنیوز بڵاوی كرده‌وه ئه‌مڕۆ له ئێران كه‌سێك كه له ژێر چاودێری چڕدابوو توانی له كۆرۆنا رزگاری ببێت و به سه‌لامه‌تی بۆ ماڵه‌وه نێردرایه‌وه.
ئه‌و به‌ساڵاچووه خه‌ڵكی قومه و یه‌كه‌م جار له‌و شاره‌ی ئێران ڤایرۆسه‌كه بڵاو بووه‌وه و دواتر بۆ پارێزگاكانی تر گواسترایه‌وه.
به‌ساڵاچووه‌كه بۆ ماوه 14 رۆژ له ژێر چاودێریدا بوو. هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوودا دوو ژن كه ته‌مه‌نیان 90 و 93 ساڵ بوو له نه‌خۆشخانه‌ی قوم چاك بوونه‌وه‌وه و نێردرانه‌وه ماڵه‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له 205 وڵات و هه‌رێمی دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه و كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 132 هه‌زار كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 60 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه 235 هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
له ئێران سێ هه‌زار و 400 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
له ئێران ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته ٥٥ هه‌زار كه‌س كه له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زار و 400 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.