چواری نیسان وه‌ك رۆژی جیهانی هۆشیاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان دیاری كراوه، له هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته مین و ته‌قه‌مه‌نی جه‌نگی عێراق و ئێران له‌لایه‌ك و بۆمبه‌كانی داعش مه‌ترسین له‌سه‌ر ژیانی به‌شێك له خه‌ڵك.
ساڵانە 300 هەزار مینمان لە سنوورەکان هەڵگرتووەتەوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری نیسان، ئاكۆ محه‌مه‌د له راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مین له گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ له كوردستان به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا، هیچ چالاكییه‌ك بۆ رۆژی جیهانی هۆشیاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مین ئه‌نجام نه‌درا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، تا ئێسته مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر رووبه‌ری 30 ملیۆن مه‌تر دووجا زه‌وی هاوسنووری ئێران ماونه‌ته‌وه كه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق و ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێمه ماوه‌ی چوار ساڵ ساڵی 200 هه‌زار تا 300 هه‌زار مین و ته‌قه‌مه‌نیمان له 2010 بۆ 2014 هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه .
"تا ئێسته‌یش شاره‌دێكانی مه‌یدان و قۆره‌توو له سنووری نێوان گه‌رمیان و خانه‌قین، شاره‌دێی به‌مۆ له سنووری نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، مین وته‌قه‌مه‌نییان زۆریان تێدا ماوه، هاوكات ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌هه‌مانشێوه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، نه به‌ڕێوه‌به‌رایتییه‌كانی مین و نه رێكخراوه بیانییه‌كان نه‌یانتوانیوه بچنه ئه‌و ناوچانه، بۆمبی زۆریان تێدا ماوه، به‌ڵام كه‌س هاوكاری نه‌كردووین بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی بزانین.
هاوكات له سنووری مه‌نده‌لی، كه ناوچه‌یه‌كی كوردستانی سه‌ر سنووره، نزیكه‌ی پێنج ملیۆن مینی سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق و ئێران مه‌ترسین له‌سه‌ر هاووڵاتییان.
ئازاد حه‌مید په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی داعش و دۆخی عێراقه‌وه كاری پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له مینی هه‌شت ساڵه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق راگیراوه.
به‌پێی بڕیاری 60/ 97، له هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌می 2005 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی چواری نیسانی به رۆژی جیهانی هۆشیاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مین دیاری كردووه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی