سه‌رده‌مێك له چین به ده‌یان هه‌زار حاڵه‌تی كۆرۆنا هه‌بوو، كه‌چی له هه‌ندێك وڵاتی تر هیچ حاڵه‌تێك رانه‌گه‌یه‌نرابوو، به‌ڵام ئێسته چین له پله‌ی شه‌شه‌مدایه و فڕه‌نسا وه‌ك پێنجه‌م وڵات كه زۆرترین حاڵه‌تی كۆرۆنای هه‌یه پێش چین كه‌وته‌وه.
كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له چین 81 هه‌زار و 629 كه‌سه كه له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 558 حاڵه‌تی ئه‌كتیڤ ماوه و ئه‌وه‌ی تر یان مردوون یان چاك بوونه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ئیسپانیا، ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا پێشتر پێش چین كه‌وتبوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ فڕه‌نساش پێش چین كه‌وته‌وه و ژماره‌ی تووشبووانی گه‌یشته 82 هه‌زار و 165 كه‌س كه سه‌رووی شه‌ش هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سه‌رووی 61 هه‌زار كه‌یسی ئه‌كتیڤی هه‌یه.
ئه‌مه‌ریكا به 277 هه‌زار حاڵه‌ت، ئیسپانیا به 124 هه‌زار حاڵه‌ت و ئیتالیا به 119 هه‌زار حاڵه‌ت و ئه‌ڵمانیا به 91 هه‌زار حاڵه‌ت له پله‌كانی یه‌ك تا چواره‌م هه‌ڵكه‌وتوون.
ئه‌مه‌ریكا 257 هه‌زار كه‌یسی ئه‌كتیڤ، ئیسپانیا 7 هه‌زار و ئیتالیا 85 هه‌زار و ئه‌ڵمانیاش 65 هه‌زار كه‌یسی ئه‌كتیڤیان هه‌یه.
چین له كه‌یسه ئه‌كتیڤه‌كان له پله‌ی 40دا دێت و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه دۆخه‌كه‌ی له رووی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری هه‌یه له 40 وڵاتی دنیا باشتره.
ئێران به 55 هه‌زار حاڵه‌ت به‌ریتانیا به 38 هه‌زار حاڵه‌ت و توركیا به 20 هه‌زار حاڵه‌ت له دوای چین هه‌ڵكه‌وتوون.
ئێران به 55 هه‌زار حاڵه‌ت به‌ریتانیا به 38 هه‌زار حاڵه‌ت و توركیا به 20 هه‌زار حاڵه‌ت له دوای چین هه‌ڵكه‌وتوون.
به‌گوێره‌ی
worldometer كۆی ژماره‌ی تووشبووان له دنیادا گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 133 هه‌زار كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 60 هه‌زار كه‌س مردوون و 837 هه‌زار حاڵه‌تیش ماون كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری هه‌یه. له پێنجشه‌مه‌وه سه‌رووی 10 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون.