ئاماره‌كانی توندوتیژیی به‌رانبه‌ر ژنان له كه‌ركووك نائاساییه و له هه‌ر ڕۆژێكدا زیاتر له سێ حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاسا تۆكمه نییه له عێراق و مافی ژیان به ئاسانی ده‌توانرێت پێشێل بكرێت.
کچەکە بەپەت خۆی خنکاندووە
له شاری كه‌ركووك، له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا كچێك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و دواتر به خنكاوى له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چوارى نیسان، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقی له كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن 15 ساڵ بەناوی (هـ،پ،هـ) دانشتووی گەڕەکی ئەسرا و مەفقودینی شاری کەرکووک، لەلایەن بنکەی پۆلیسی دۆمیز بەخنکێنراوی گەیەنرایە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کچەکە بەپەت خۆی خنکاندووە.
زیاتر گوتى، "ئێسته لەلایەن هێزە ته‌ناهییه‌كانى شاره‌كه به ووردى لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، په‌راوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كراوه‌ته‌وه".
شایه‌نی باسه له كه‌ركووك یاسای پاراستنی مافه‌كانی ژنانی عێراقی له‌سه‌ر یاسای كۆن پێڕه‌و ده‌كرێت و هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ژنان قوربانی یه‌كه‌می ئه‌م دۆخنه و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت، ماوه‌ى كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كه له‌و شاره چوار ژن بوونه‌ته قوربانى ده‌ستى توندوتیژى.