وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نیشیی سه‌ربازی و خانه‌نیشیی شارستانی بڵاو كرده‌وه بە شێوەیەک قه‌ره‌باڵغی له بانكه‌كان دروست نەبێت.
رۆژی شه‌شی نیسان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ى سه‌ربازی ده‌كرێ
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری نیسان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رای گه‌یاندووه، به‌پێی خشته‌یه‌ك كه بڕی مووچه‌ی تیا دیاری كراوه مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌كرێ.
له خشته‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، رۆژی شه‌شی نیسان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ى سه‌ربازی ده‌كرێ و ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان له‌نێوان 200 بۆ 300 هه‌زاره‌ی ده‌توانن له‌و رۆژه‌دا مووچه وه‌ربگرن و ئه‌وانه‌ی تر ده‌كه‌وێته‌ی رۆژانی دواتر.
بۆ مووچه‌ی خانه‌نیشی شارستانیش روونكراوه‌ته‌وه كه له رۆژی 12ی نیسان ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌و مووچانه‌ی 200 هه‌زارن له‌و رۆژه مووچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغییه له بانكه‌كان له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه.