بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییانی شارەكە بە ڕێنوێنییەكانی حكوومەت و وەزارەتی تەندروستی، جارێكی تر ڕێژەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك بەرز دەبێتەوە، به‌هۆیه‌شه‌وه شانه‌ی قەیرانەکانی شاره‌كه چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.
دەبێت کارمەندەکان لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک ناوی خۆیان تۆماربکەن تا کێشەیان بۆ دروست نەبێت لە بازگەکان
ئەمڕۆ شه‌موو چواری نیسان، سەرچاوەیەكی تایبەت لە نووسینگەی حاكمی سەربازیی شاری كەركووك لیوا سەعد مەعن بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "ئه‌مڕۆ بڕیاره نوێیه‌كانی شانه‌ی قەیرانەکانی كه‌ركووك چووه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه ئه‌وانیش، فەرمانگەی ڤێتەرنەری و نەخۆشخانەی فێتەرنەری و فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک دەوام دەکەن بە ڕێژی 30% واتە لە سه‌عات هه‌شتی بەیانی بۆسه‌عات دووی نیوەڕۆ و دەبێت کارمەندەکان لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک ناوی خۆیان تۆماربکەن تا کێشەیان بۆ دروست نەبێت لە بازگەکان."
زیاتر گوتی، "چێشتخانە و خواردنگانەکان دەتوانن بە سیستەمی گەیاندن کاربکەن لە سه‌عات هه‌شتی بەیانی بۆ سه‌عات 10ی به‌یانی بەمەرجێک دەبێت ناوی چێشتخانە و خواردنەگەکان و ژمارە مۆبایل و ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێڵانەی خواردنەکانی پێ دەگوازنەوە لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک تۆماری بکەن تا کێشەیان بۆ دروست نەبێت لە بازگەکان، هه‌روه‌ها دووکانی سەوزە و میوە و مارکێتەکان تا سه‌عات 11ـی پێش نیوەڕۆ کراوە دەبێت."
ڕوونی كرده‌وه، "بڕیار درا بە دابیکردنی نەخۆشخانەی كه‌یوان بۆ کەرەنتینەکراوەکان و دەبێت کۆمپانیای نەوتی باکوور لە ماوەی 72 سه‌عاتدا بەفەرمی ڕادەستی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووکی بکات، هه‌روه‌ها سێ بەنزینخانە لە ناو شار دەکرێنەوە لە سه‌عات هه‌شتی بەیانی بۆ سه‌عات پێنجی ئێوارە."
شاری كه‌ركووك بۆ ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا شانه‌ی قه‌یرانی پێكهێناوه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی لیوای 61ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێرقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ربازیانه بیر له شاره‌كه و دۆخی هاووڵاتییان ده‌كه‌نه‌وه تاكو ئێسته نه‌یان توانیووه به باشی پێش له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر ڤایرۆسه‌كه له شاره‌كه بكه‌ن.