ئۆدی وه‌ك یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، پێشتر ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست كردبووه، به‌ڵام له نوێترین به‌رهه‌میدا و بۆ یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی دروست ده‌كات كه ته‌رخانی كردبێت بۆ پێشبڕكێ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مووان ببه‌زێنێت.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می ئۆدی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی له جۆری "E-Tron"ی نمایش كرد، به‌ڵام جیاواز له به‌رهه‌ماكانی ئه‌و جۆره‌یانی تایبه‌ت كردووه به پێشبڕكێ.
پاتریی ئۆتۆمبێلەکە هێزی نزیكه‌ی 750 ئه‌سپی هه‌یه و ده‌توانێ به‌خێرایی 210 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا بڕوات
كۆمپانیای ئۆدی ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دروستكراوه كه ده‌توانێ ڕكابه‌ری هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێك بكات، چونكه پاترییه‌كه‌ی هێزی نزیكه‌ی 750 ئه‌سپی هه‌یه و ده‌توانێ به‌خێرایی 210 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا بڕوات، كه ئه‌مه‌یش ڕێی ده‌دات به كه‌متر له چوار چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، هه‌ر بۆیه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 86 هه‌زار و 700 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات، تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.