رۆیتەرز: كۆبوونەوەی بەرهەمهێنەرانی نەوت دوا خرا

:: PM:08:22:04/04/2020 ‌

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە سعوودیە و رووسیا خەریكە رێكدەكەون سەبارەت بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەوەیش بازاڕی نەوتی بووژاندنەوە، سەرچاوەكان لە رێكخراوی ئۆپێك ئاشكرای كرد كە ئەو كۆبوونەوەی بڕیار بوو دووشەم بێتە سازكردن بۆ ئەو مەبەستە، تا كاتێكی نادیار لەو هەفتەیە هاتە دواخستن.
ناكۆكیی سعوودیە و رووسیا بەردەوامە و گفتوگۆی زیاتر پێویستە
لەوكاتەی هەموو وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت هیوایەكی زۆریان لەسەر رێككەوتنی سعوودیە و رووسیا بنیات نا بۆ دابەزاندنی بەرهەمهێنان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام ململانێی نێوان ئەو دوو وڵاتە روو بەردەوامە، دواخستنی كۆبوونەوەكەی دووشەم سەرەڕای گوشارەكانی ترەمپ دێت بۆ سەر بەرهەمهێنەرانی نەوت، بە تایبەتی سعوودیە بۆ سەقامگیركردنی نرخی نەوت.

بەپێی سێ سەرچاوە لە ناو ئۆپێك، پێشبینی دەكرێت كۆبوونەوەی نائاسایی دووشەم، بۆ 8یان 9ی ئەم مانگە بێتە دواخستن، ئەوەیش بە مەبەستی بواردانی زیاتر بۆ گفتوگۆكان، ئەگەرچی ئەوان لە ئاستی ناكۆكییەكانی سعوودیە و رووسیایان كەم كردەوە بەوەی تا ئێستەیش دۆخی نێوانیان ئەرێنییە، ئەگەرچی تا ئێستە هیچ رەشنووسێكی رێككەوتن یان رێككەوتن لەسەر وردەكاری لەبارەی شێوازی كەمكردنەوەی بەرهەم، لە نێواندا نییە.

روونیان كردەوە، یەكەم كێشە دەبێت ئێستە ئاستی بەرهەمهێنان كەم بكەینەوە، نەوەك گەڕانەوە بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی پێش تەنگژەكە هەبوو، دووەم، پێویستە ئەمەریكییەكان رۆڵێك بگێڕن، سێیەم، وڵاتانی بەرهەمهێن كار بۆ كەمكردنەوەیەكی زۆری نەوت بكەن تا ئاستی 10%ی خراوەتە روو یان 10 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، كە وڵاتان داوا دەكەن ئەمەریكایش بگرێتەوە. 

لە ماوەی رابردوو، بەتایبەتی لە 30ی ئازاری رابردوو، نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی 18 ساڵدا، ئەوەیش بەهۆی كەمبوونەوەی خواست و كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و شكستی ئۆپێك و وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان.   




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل