به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ده‌نگۆیه‌كی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازێك له 48 سه‌عاتی داهاتوو ره‌ت كردنه‌وه و ده‌ڵێن" هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
ئه‌و 48 سه‌عاته بۆ میكانیزمى نوێیه
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری نیسان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، هه‌والێك بڵاوبووه‌ته‌وه كه گوایه له ماوه‌ی 48 سه‌عاتی داهاتوودا گازێك بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌یه له سۆشیال میدیا.
هه‌روه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و 48 سه‌عاته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دیار كراوه، ته‌نیا بۆ خۆپاراستن و دانانی میكانیزمی نوێیه بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته هاووڵاتییان هۆشیارتر بن و ده‌شڵه‌ژێن به ده‌نگۆی سۆشیال میدیا.