مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رای گه‌یاند، به‌ھۆی پیێشلكارییهكان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری نیسان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوو تویتدا ئاماژه‌ی به راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌رانسه‌ری له 48 سه‌عاتی داهاتوو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه " ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ48 سه‌عات درێژ كرایه‌وه.
ھه‌موومان له‌م شه‌ڕه‌دا پێكهوین
" هه‌رچه‌ند زه‌حمه‌ته، به‌ڵام به‌هۆی پێشلكارییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا ئه‌م بڕیاره دراوه" سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وا ده‌ڵێ.
مه‌سروور بارزانی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ھه‌موومان له‌م شه‌ڕه‌دا پێكهوین و پابه‌ندبوونی ئێوه‌ش گرنگه و پێویسته له ماڵه‌وه بمێننه‌وه".
هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی" كوردستانیان نامۆ نین به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخی سه‌خت، ئێسته‌ش ھه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین ژیانی هه‌رچی زیاتر له ھاووڵاتییان رزگار بكه‌ین و تووشبووانیش خێراتر چاك ببنه‌وه، ئه‌م شه‌ڕه‌ش له دژی كۆرۆنا ببه‌ینه‌وه".
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان بڕیاری ده‌ركردووه و چاودێران پێیان وایه كه به‌هۆی بڕیاره‌كانی ئه‌وه‌وه توانراوه تا ئێسته به باشی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر كۆرۆنا پارێزراو بێت.