بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا چین تیمێكى پزیشكى ره‌وانه‌ى عێراق كرد بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى ئه‌م وڵاته بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕى "ئه‌لعره‌بییه" له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجى نیسان تیمێكى پزیشكى چینى گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا.
ئامانجى تیمه‌كه ئه‌وه‌یه هاوكارى عێراق بكه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، كه تا ئێسته به‌هۆى ئه‌و په‌تایه 56 كه‌س له عێراق مردوون و ژماره‌ى تووشبووانیش 800 كه‌سى تێپه‌ڕاندووه، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى چاكبوونه‌ته‌وه 259 كه‌سه.
تیمه‌كه گه‌یشتووه‌ته به‌غدا
پێشتریش چین هه‌ندێك هاوكارى پزیشكى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ناردووه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ژماره‌ى ئه‌ندامانى تیمه‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌یان زانیارى بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى چین ئه‌زموونێكى زیاترى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا هه‌یه و یه‌كه‌م ناوه‌ندى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه بوو، له ماوه‌ى رابردوودا ئاماده‌یى نیشانداوه هاوكارى وڵاتان بكات.
ماڵپه‌رى
"مه‌شهه‌د عه‌ره‌بى" كه هه‌مان هه‌واڵى گه‌یشتنى تیمى چینى بۆ عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ ژماره‌ى تووشبووانى عێراق له به‌رزبوونه‌وه دایه له‌كاتێكدا ئه‌م وڵاته به بارودۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و سیاسى تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌ى بۆ لێدوانێكى عه‌دنان زورفى راسپێردراو بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى نوێ كردووه، كه بارودۆخى عێراق به "كاره‌سات" وه‌سف ده‌كات.