میدیاكانى ئێران ئاشكرایان كردووه، محه‌مه‌د عه‌لى یوونس كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى حزبوڵاى لبنانى له باشوورى لبنان كوژراوه.
میدیاكانى ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجى نیسان، هه‌واڵى كوژرانى محه‌مه‌د عه‌لى یوونسیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى حزبوڵاى لبنانى داده‌نرێت.
تا ئێسته زانیارى ورد له‌سه‌ر چۆنیه‌تى كوشتنى نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت باس له‌وه كراوه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له باشوورى لبنان له‌لایه‌ن كه‌سانێكى نه‌ناسراو محه‌مه‌د عه‌لى یوونس كوژراوه.
هه‌رچه‌نده پێشتر زانیارى ورد له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتى ئه‌و كه‌سه نه‌بووه، به‌ڵام میدیاكانى ئێران ئه‌و كه‌سه‌یان به یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى حزبوڵا وه‌سف كردووه و گوایه به‌رپرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سیخوڕيى بووه.
حزبوڵاى لبنانى كه له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو دامه‌زراوه، یه‌كێكه له هێزه شیعه‌كانى سه‌ر به ئێران. جیا له‌وه‌ى خاوه‌ن میلیشیایه‌كى گه‌وره‌یه، به‌گوێره‌ى به‌رژوه‌ندى ئێران ده‌ست له كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌رده‌دات.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا حزبوڵاى لبنانى خستووه‌ته لیستى تیرۆره‌وه، ئێسته چه‌ندان وڵاتى تر هه‌وڵ ده‌ده‌ن باڵى سیاسى و سه‌ربازییه‌كه‌ى حزبوڵا بخه‌نه لیستى تیرۆره‌وه.