كۆرۆنا وڵاتانی دنیای گه‌مارۆ داوه و ژماره‌كه‌ی رۆژ به رۆژ به رێژه‌یه‌كی زیاتر زیاد ده‌كات. وای لێ هاتووه رێی دوو مانگ به سێ رۆژ ده‌بڕێت.
له 22ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه كه ده‌ست به راگه‌یاندنی ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا كرا تا 22ی ئادار، واته دوای دوو مانگ ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا گه‌یشته 250 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام له دوای نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌م دووی نیسانه‌وه و له ماوه‌ی كه‌متر له سێ رۆژ سه‌رووی 250 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
له سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند سه‌ت كه‌س و دوای مانگێك هه‌زار تا 10 هه‌زار كه‌س زیادی ده‌كرد، كه‌چی ئێسته وای لێ هاتووه رۆژانه سه‌رووی 70 هه‌زار كه‌س به ژماره‌ی تووشبووان زیاد ده‌كات و مه‌ترسی هه‌یه له داهاتوودا ئه‌مه زیاتر به‌رز ببێته‌وه و رۆژانه سه‌رووی 100 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا ببن.
به‌گوێره‌یwordometers كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 203 هه‌زار كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 64 هه‌زار و 744 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 246 هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا به 311 هه‌زار كه‌س نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری كۆی تووشبووانی دنیای به‌رده‌كه‌وێت
ئه‌مه‌ریكا به 311 هه‌زار كه‌س نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری كۆی تووشبووانی دنیای به‌رده‌كه‌وێت كه هه‌شت هه‌زار و 454 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه مردوون.
ئیسپانیا به 126 هه‌زار كه‌س به پله‌ی دووه‌م دێت كه به‌هۆیه‌وه 11 هه‌زار و 947 كه‌س مردوون. ئیتالیا به 124 هه‌زار و 632 كه‌س له پله‌ی سێیه‌م دێت كه به هۆی ڤایرۆسه‌كه 15 هه‌زار و 262 قوربانی داوه. هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا و به 96 هه‌زار و فڕه‌نساش به 89 هه‌زار و چین به 81 هه‌زار كه‌س له پله‌كانی دواتردا دێن.