سه‌گ یه‌كێك له‌و ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نانه‌یه كه زیاتر له هه‌ر ئاژه‌ڵێكی تر له رێی بۆنكردنه‌وه هه‌ست به شته‌كان ده‌كات. به‌ریتانیا ده‌ستی به راهێنانی سه‌گ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تووشبووانی كۆرۆنا بدۆزێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكات.
پسپۆڕانی زانكۆی دورام و كۆلێژی پزیشكی له‌نده‌ن ده‌ستیان به توێژینه‌وه و راهێنان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك سه‌گ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تووشبووانی كۆرۆنا بناسنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه به هاوكاری دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی medical detection dogs ئه‌نجام ده‌درێت. پێشتر هه‌ر له‌و دامه‌زراوه‌یه كۆمه‌ڵێك سه‌گ راهێنرابوون كه ده‌یانتوانی تووشبووانی مالاریا و شێرپه‌نجه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جۆر نه‌خۆشیی تر بناسنه‌وه و تێیدا سه‌ركوتوو بووبوون.
ئه‌و راهێنانه بۆ شه‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و دوای ئه‌و ماوه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا سوود له سه‌گه‌كان وه‌رده‌گیرێت، به‌و هۆیه‌وه یارمه‌تیده‌ری تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانن تووشبووان بدۆزنه‌وه و رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌وی زیاتری كۆرۆنا بكرێت.
له رێیه‌ك ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كان له تووشبوون به كۆرۆنا بپارێزین
كلاری گیوست دامه‌زرێنه‌ری دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كه ده‌ڵێت، ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی له‌م كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و سه‌گه‌كان ده‌توانن تووشبووانی كۆرۆنا بناسنه‌وه و ته‌نیا له رێیه‌ك ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كان له تووشبوون به كۆرۆنا بپارێزین و رێوشوێنێك وه‌ربگرین بێ ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كان تووشی كۆرۆنا ببن، ئه‌ركه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی
سپوتنیك، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌وه یارمه‌تییه‌كی زۆری دۆخه‌كه بكات، چونكه سه‌گه‌كان ده‌توانن له سه‌ره‌تای تووشبوونی كه‌سه‌كان، ڤایرۆسه‌كه بناسنه‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زووتر بۆ كه‌ره‌نتین و چاره‌سه‌ری بگوازرێنه‌وه و باشتر كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن.