له رۆژی 27ی شوباتی 2020، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له پارێزگای سنه، له شاری سه‌قز تۆمار كرا و تا ئێسته 611 كه‌س له‌و پارێزگایه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و 73 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، پزشكێكیش ده‌ڵێ زیاتر 70٪ پێداویستییه‌كانمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ دابین كراوه.
بە هاوکاری و پشتیوانییەکانی خەڵک توانیومانە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین
شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سنه ناسراوه، له‌و شاره‌دا تا ئێسته زیاتر له 200 كه‌س تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ن و 24 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌وه تا ئێسته هیچ پێداویستییه‌كی پزیشكی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز و شاره‌كانی تری ئه‌و پارێزگایه دابین نه‌كراوه.
د. فه‌رهاد یوسف زه‌مانی پزیشكی تایبه‌ت به نه‌خۆشیی سییه‌كان و هه‌ناسه‌دان له سنه به "وشه"ی راگه‌یاند، تا ئێسته‌یش كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سنه گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار، تاكه پێداویستییه‌ك كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا دابین ده‌كرێت، ئۆكسیجنه.
زۆربەی خەڵکی ئەمرۆ کار نەکەن، سبەی هیچ نییە بیخۆن
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتمان به خه‌ڵك به‌ست و بانگه‌وازی ئه‌وه‌مان كرد خه‌ڵك به هانای نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه بێن، ته‌نانه‌ت ده‌ستكێش و ده‌مامكیش بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین نه‌كرابوو، نه‌ك بۆ تووشبووان، به‌ڵكو بۆ پزیشكانیش ئه‌و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه به‌رده‌ست نه‌بوو.
"ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و چالاكی مه‌ده‌نی خێرا به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه هاتن و ده‌ستبه‌جێ كه‌مپینی جه‌ماوه‌ری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان دامه‌زرا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ته‌نیا له پارێزگای سنه نه‌بوو، به‌ڵكو له پارێزگاكانی ئیلام و ورمێ و كرماشانیش به هه‌مانشێوه كه‌مپه‌ینی جه‌ماوه‌ری ده‌ستیان پی كرد". د. فه‌رهاد وای گوت.
دلێر ئیسكه‌نده‌ری چالاكی مه‌ده‌نی و له رێكخه‌رانی كه‌مپه‌ینی جه‌ماوه‌ری پارێزگاكه بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، به‌پێی ئه‌و هاوئاهه‌نگییانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا له شاره‌كانی پارێزگا هه‌مانه، تا ئێسته ئه‌و نه‌خۆشخانانه بۆ ده‌سته‌به‌ری 75٪ی كه‌لوپه‌له‌كانیان، پشتیان به كه‌مپه‌ینه‌كان و خه‌ڵكی سه‌رمایه‌داری شاره‌كانیان به‌ستووه.
دەمامک و دەستکێش نەبوو بیدەین بە پزیشک و پەرستارەکانمان
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئێمه وه‌ك كه‌مپه‌ینه‌كان بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی دابین ده‌كه‌ین، بریتییه له جلوبه‌رگی تایبه‌تی پزیشكی و ده‌مامك و ده‌سته‌وانه و خۆراك و به‌شێك له‌و ده‌رمانانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌ماون و پێویستییه‌كی سه‌ره‌كین.
هه‌فته‌ی رابردوو قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌چڕی له پارێزگای سنه ده‌ستی پێ كرد، سوپای پاسداران هێزێكی زۆری هێنایه ناو شاره‌كان و جێگیری كردن، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران به میدیاكانی راگه‌یاند، ئه‌و تیمانه بۆ هاوكاری ستافی پزیشكی شاره‌كان ره‌وانه كراون.
د. فه‌رهاد ده‌ڵێ، تا ئێسته هیچ هاوكارییه‌كمان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه كه ره‌وانه‌ی شاره‌كانی پارێزگا كراون و پشتمان هه‌ر به خه‌ڵكه‌كه‌مان گه‌رمه و له‌وانه‌وه زۆربه‌ی پیداویستییه‌كانمان بۆ دابین ده‌كرێت.
فه‌وزییه خوسره‌وی له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قز "تامین اجتماعی" كه تایبه‌ت كراوه به تووشبووانی كۆرۆنا په‌رستاره و بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه لای ئێمه، باری ته‌ندروستییان خراپه و پێویستیان به چاودێری چڕه.
ئه‌و په‌رستاره ده‌ڵێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه له‌ڕووی پێداویستییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و تووشبووانه شیاو نییه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانمان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه بۆ دابین ده‌كرێت.
دلێر ئیسكه‌نده‌ری ده‌ڵێ، له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و سه‌رمایه‌دارانی شاره‌كان بۆ هاوكاریكردنی نه‌خۆشخانه‌كان هاتنه پێشه‌وه، خه‌می ئێمه بوو به بژێوی ئه‌و خێزانانه‌ی به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه رووبه‌ڕووی برسێتی بوونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی خه‌ڵكی بژێوییان له‌سه‌ر كاری رۆژانه‌یه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌یدای نه‌كه‌ن، سبه‌ی نییه بیخۆن.
د. فه‌رهاد یوسف زه‌مانی ده‌ڵێ، به پشتیوانی خه‌ڵك ئێمه توانیمان سه‌رباری نه‌بوونی پێداویستییه‌كی ئه‌وتۆی پزیشكی، به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زاڵ بین و ئێسته له پارێزگای سنه زیاتر له 176 تووشبوو چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه، پابه‌ندبوونی خه‌ڵكه به رێنوێنییه‌كان، ئه‌وان ده‌بێ بزانن به‌و باره خراپه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستان هه‌یه، تاكه رێ بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌و دۆخه، خۆپارێزییه.
به‌پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، تا ئێسته 611 كه‌س له پارێزگای سنه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 73 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، ئه‌وانه‌یش 24 كه‌سیان له سه‌قز و 11 كه‌س له قوڕوه و 12 كه‌س له بانه و هه‌شت كه‌س له سنه و پێنجی مه‌ریوان و 13 كه‌سیش له شاره‌كانی كامیاران و بیجاڕ و دیوانده‌ره‌ن.
ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و ره‌وانه ماڵه‌وه كراون، 176 كه‌سن و زۆربه‌یان له ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوو چاك بوونه‌ته‌وه.