به‌هۆى كۆرۆناوه خه‌ڵك بیرى كه‌وته‌وه ده‌بێت به‌شێك له كاتى رۆژانه‌ى بۆ كتێب ته‌رخان بكات، ده‌زگه‌كانى كتێبفرۆشى و چاپكردنیش تازه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت شێوازى كاركردنیان بگۆڕن و چیتر ته‌نیا به شێوه‌ی كلاسیكى كتێب نه‌فرۆشن، سه‌رۆكى پێشووى رێكخراوى خوێنه‌ر ده‌ڵێ ئه‌وان ناتوانن به شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى كتێب بفرۆشن، چونكه له كوردستان مافى خاوه‌ندارێتى له كه‌رتى رۆشنبیرى نه‌پارێزراوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا و گرتنه‌به‌رى رێكارییه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتوچۆ راگه‌یه‌نرا، هاووڵاتییان كه پێشتر به‌ده‌گمه‌نیش نه‌بێت به‌لاى خوێندنه‌وه نه‌ده‌چوون، ئێسته بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه به‌شێك له كاره‌كانیان بۆ خوێندنه‌وه ته‌رخان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى هیچ نه‌بێت به‌شێكى كاتى رۆژانه‌یان به‌سه‌ر ببه‌ن، ئه‌مه‌یش به ته‌واوى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ستى پێكراوه و هاووڵاتیان له پۆست و كۆمێنتى جیاواز باسیان له‌وه كردووه كه رۆژانه كتێب ده‌خوێننه‌وه.
به‌ڵام لێره‌دا كه‌موكوڕییه‌ك ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش نه‌بوونى كتێبفرۆشى ئه‌لیكترۆنى و خزمه‌تگوزارى گه‌یاندنه كه به كتێبفرۆشى ئۆنلاین ده‌ناسرێت، چونكه كتێبفرۆشه‌كانى كوردستان له سه‌رجه‌م شاره‌كان، به شێوازى كلاسیكى كتێب ده‌فرۆشن، بۆیه له‌م كاته‌دا گه‌یاندنى كتێب به ده‌ستى خوێنه‌ران كارێكى ئاسان نییه.
خاوه‌ن ده‌زگه‌یه‌كى چاپ: تا سیسته‌مى پاره‌دان رێكنه‌خرێت كڕینى كتێبى ئه‌لیكترۆنى سه‌ركه‌وتوو نابێت
شاخه‌وان خۆشناو كه پیشه‌ى سه‌ره‌كى مامۆستایه و ماوه‌یه‌كیش وه‌ك شاره‌زاییه‌ك له ئایتى له گۆڤار و رۆژنامه‌كان كارى كردووه، هه‌میشه سه‌روبه‌ندى له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه هه‌بووه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى كه‌میش بێت، ئه‌و بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات به‌ر له پێڕه‌وكردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ، خۆى بۆ خوێندنه‌وه ئاماده كردووه و بڕیارى داوه كه‌مێك له كاته‌كانى بۆ خوێندنه‌وه ته‌رخان بكات.
شاخه‌وان گوتى "ئێسته چوونە بازاڕ و کتێبخانەکان ئەستەمە بۆیە دەستکەوتنی کتێب بە شێوەى کڕین ناگونجێت. لە راستیدا سەرەتای کەرەنتین لەگەڵ دوو هاوڕێ ئاڵوگۆڕی چەند کتێبێکی مێژویی و یاداشتنامەمان کرد، ئەوە دەرفەتێکی باش بوو تا لەو قەیرانەی نەخۆشی کۆڕۆنا بێ کتێب نەبم، سەرچاوەیەکی دیکەی کتێبەکانمان کتێبی ئەلیکترۆنین کە مایەی خۆشحاڵیە کتێبخانەی ئەلیکترۆنی کوردی هەنگاوێکی باشی بڕیوە کە ئەو کتێبە ئەلیکترۆنیانە بۆ ئێسته فریادڕەسن".
ئه‌و كتێبانه‌ى شاخه‌وان خۆشناو باسى ده‌كات و به "فریادڕه‌س" ناویان ده‌بات، ئه‌و كتێبنانه‌ن كه به خۆرایى له ماڵپه‌ڕه‌كان داده‌نرێن، هه‌ندێكیان به ده‌ستپێشخه‌رى خودى ده‌زگه‌كان دانراون و هه‌ندێكى تریش به هه‌ڕه‌مه‌كى بڵاو ده‌كرێنه‌وه بێئه‌وه‌ى ره‌چاوى مافى خاوه‌ندارێتى كتێبه‌كه بكرێت.
به‌ڵام دیارده‌یه‌كى تر هه‌یه كه له كوردستان تا ئێسته بوونى نییه، ئه‌ویش فرۆشتنى كتێبه به شێوه‌ى PDF شاره‌زایان و كتێبفرۆشان باس له‌وه ده‌كه‌ن تا ئێسته خوێنه‌رى كورد له‌وه رانه‌هاتووه له ده‌زگه ناوخۆییه‌كان كتێبى PDF بكڕێت. هه‌ر چه‌نده پێشتر ده‌زگه‌كان هه‌ستیان به‌و كه‌موكوڕییه كردووه، به‌ڵام ئێسته زیاتر هه‌ستى پێ ده‌كه‌ن و وه‌ك كه‌موكوڕى وه‌سفى ده‌كه‌ن.
هه‌ڵگورد مه‌سعوود كه چالاكێكه له بوارى په‌ره‌پێدان به خوێندنه‌وه و پێشتر سه‌رۆكى رێكخراوى خوێنه‌ر بووه، له لێدوانێكى بۆ "وشه" باسى له‌وه كرد، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له له‌سه‌رانسه‌رى دنیا و هه‌رێمى كوردستان، هه‌ندێك له ده‌زگه‌كانى چاپ و فرۆشتنى كتێب بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه بایه‌خ به دوو بوارى نوێ بده‌ن له فرۆشتنى كتێبدا، یه‌كه‌میان خزمه‌تگوزارى گه‌یاندنه، ئه‌ویتریان خزمه‌تگوزارى كتێبی ئه‌لكترۆنییه.
هه‌ڵگورد له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا به وردى چاودێرى ناوه‌نده‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌ى كردووه و ده‌ڵێ "به دوو جۆر كار ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان خزمه‌تگوزارى گه‌یاندنیان داناوه و هه‌ندێكى تریش بڕیاریان داوه، به‌شێك له كتێبه‌كانیان بكه‌ن به شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى" هه‌ڵگورد نكۆڵى له‌وه ناكات كه هه‌رچه‌نده ژماره‌ى ئه‌م ده‌زگه‌یانه كه‌من به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانیان "باشه" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له كوردستان بۆ رێگرى له بڵابوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسه‌كه ئه‌م هه‌نگاوه نراوه و پێشتر به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كامیان باشتره، خزمه‌تگوزارى گه‌یاندن كتێبى كاغه‌ز یان دانانى كتێبى ئه‌لیكترۆنى؟ هه‌ڵگورد مه‌سعوود بۆ "وشه" باسى له‌وه كرد، كتێبى ئه‌لیكترۆنى له دنیا خه‌ریكه رۆژ له دواى رۆژ بره‌وى زیاتر ده‌بێت، ئه‌و گوتى "من پێشتر توێژینه‌وه‌یه‌كم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه و بۆم ده‌ركه‌وتووه ده‌زگه هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا سێ جۆر كتێب ده‌فرۆشێت كتێبى به‌رگ ره‌ق و كتێبى به‌رگ ئاسایى و كتێبى PDF ته‌نانه‌ت ئێسته له ئه‌وروپا جۆره ئامێرێكى تایبه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ى كتێب دانراوه، كه‌چى لێره به‌م شێوه‌یه نییه".
هه‌ڵگورد له قسه‌كانى به‌رده‌وام بوو و باسى بازاڕى كتێبى ئه‌لیكترۆنى له كوردستان كرد و گوتى، " ئه‌مه نه‌بووه‌ته نه‌ریت، هیچ ده‌زگایه‌ك ناتوانێ كتێب به شێوازى ئه‌لیكترۆنى بفرۆشێ چونكه مافى خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى ناپارێزرێت، ته‌نانه‌ت خوێنه‌رانیش هێشتا ئه‌و سه‌لیقه‌یه‌یان نییه، بۆ نموونه ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئایپادێكى هه‌یه به‌و ئایپاده یارى ده‌كات و هه‌ر به‌وه‌یش خوێندنه‌وه ده‌كات، بێئه‌وه‌ى ره‌چاوى تایبه‌تمه‌ندى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنى بكات".
جیمس چینى كه خاوه‌نى ده‌زگه‌یه‌كى چاپكردن و فرۆشتنى كتێبه له لێدوانێكى بۆ "وشه" باسى له نه‌بوونى كتێبفرۆشى ئه‌لیكترۆنى كرد و ئاماژه‌ى بۆ هۆكاره‌كانى كرد و گوتى "بە دوو هۆکار دەکرێ بڵێین قورسە بە شێوەی ئەلیکترۆنی کتێب بفرۆشرێ.. یەکەم نەبوونی سیستەمێکی رێکی گەیاندن لە پۆستە و هاتوچۆدا، دووەم شێوازی پارەدان و بانک و کارتی حیساباتی ئەلیکترۆنی،تا ئەو دووە نەکەونە سەر سیستەمێکی گونجاو ، زەحمەتە گەیاندنی کتێب و فرۆشی ئەلیکترۆنی سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنی".
سه‌رۆكى رێكخراوێكى رۆشنبیرى: له كوردستان مافى خاوه‌ندارێتى له كه‌رتى رۆشنبیرى نه‌پارێزراوه
جیمس چینى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كتێبى ئه‌لیكترۆنى خوازیارى خۆى هه‌یه به‌ڵام شێوازى پاره‌دان گره‌نتى نییه و به سیسته‌م نه‌كراوه، ئه‌و ده‌ڵێ "ئەگەرنا من دڵنیام لەوەی کە بایی ئەوە فرۆش دەبێت و کڕیارێکی زۆر بە ئەلیکترۆنی کتێب دەکڕن".
سه‌باره‌ت به فرۆشتنى كتێب به ئۆنلاین و گه‌یاندنى كتێب بۆ ماڵان، جیمس با له‌وه ده‌كات ئه‌و ئه‌زموونێكى پێشووى هه‌یه و بۆ كوردستان به ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتووى نازانێ، چونكه "كتێبه‌كان به چه‌ند ده‌ست ده‌گه‌ن و پاره‌كه دره‌نگ ده‌گاته فرۆشیار" جیمس چینى گوتى " لە رێگای پەیجی دونیای رۆمان لە هاوینی 2016 دەستم بە کتێب‌فرۆشی کرد لە رێگای ئۆنلاینەوه.. ئەوکات یەکەم دەزگه بووم کە ئەو کارەم کرد.. بەس بەهۆی سەختی ناردنی کتێب بۆ دەوروبەر و دەرەوەی شار، گەیشتنەوەی پارەکە بە چەند دەستێک ، دیتم ماندیبوونەکە زۆر زیاترە لە ئیشەکە.. ئیدی وازم هێنا".