11 تووشبووی تر چاك بوونەوە

:: AM:11:48:05/04/2020 ‌
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرای دەكات، 11 لە تووشبووان دوایین پشكنینیان بۆ كراوە و دەركەوتووە كە ڤایرۆسەكەیان نەماوە و بە تەواوی چاک بوونەتەوە.

11 تووشبووی تر لە سنووری سلێمانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە
ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی نیسان، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە میدیاكانی ڕاگەیاند، 11 تووشبووی تر لە سنووری سلێمانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی گوتی، ئەو 11 كەسە دوایین پشكنینیان بۆ كراوە، دەركەوتووە ڤایرۆسەكەیان نەماوە و دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

ئێستە كۆی گشتی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان بریتییە لە 232 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 85 كەس چاك بوون و سێ‌ كەسیش مردوون.



وشە - رامیار جەواد