به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى سه‌نته‌رى كارینجى، ده‌سه‌ڵاتى ژنان له ناو هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى گه‌شه‌ى كردووه وبه شێوه‌یه‌ك 40% فه‌رمانبه‌رانى ژنن و 25% پۆسته‌كانى ناتۆیش له لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
ناوه‌ندى كارینجى بۆ توێژینه‌وه له‌باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له راپۆرتێكدا رۆشنایى ده‌خاته سه‌ر نه‌بوونى رۆڵى ژن له سوپاكانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و له به‌شێكى توێژینه‌وه‌كه باس له رۆڵى ژن ده‌كات له هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به "ناتۆ" ده‌كات، كه به گرنگترین دامه‌زراوه‌ى به‌رگرى داده‌نرێت له دنیادا.
25 % پۆسته‌كانى ناتۆ به‌ده‌ست ژنانه‌وه‌یه
له راپۆرته‌كه هاتووه له‌ساڵى 1961 ژن چووه ریزى سوپا له وڵاتانى ئه‌ندام له ناتۆ ئه‌و كات ته‌نیا ژماره‌یان 30 هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام له ساڵى 2001 گه‌یشته 288 هه‌زار، له ساڵى 2018 رێژه‌ى ژنان له هاوپه‌یمانى ناتۆ گه‌یشته 40% و ته‌نانه‌ت به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه 25% پۆسته گرنگه‌كانى ناتۆ به‌ده‌ست ژنانن، جیا له‌مه‌یش 16.8 پۆسته سه‌ربازییه‌كانى دنیا له لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و رێژه‌یه به دڵى به‌رپرسانى ناتۆ نییه و به كه‌مى ده‌زانن، بۆیه یه‌نس ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتى ناتۆ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داواى له ئه‌ندامانى ناتۆ كردووه، ژماره‌یه‌كى زیاتر ژن بخه‌نه ریزى سه‌ربازییه‌وه، بۆئه‌وه‌ى ناتۆ به‌هێزتر بێت، ستۆلتنبێرگ گوتوویه‌تى ناتۆ چیتر دامه‌زراوه‌یه‌كى نێرینه نییه.
توێژینه‌وه‌كه‌ى كارینگى كه له ماڵپه‌رى
ساسه پۆستى عه‌ره‌بى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ره‌خنه‌ى توندى له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گرتووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆڵى ژنیان له دامه‌زراوه‌كانى سوپا فه‌رامۆش كردووه.