ماڵپه‌ڕى CNBC كه ماڵپه‌ڕێكى به‌ناوبانگى ئابوورییه، ده‌ڵێ به‌هۆى كۆرۆناوه شه‌ڕێكى سه‌یر له نێوان ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵگیرساوه كه تا دوێنێ لافى مرۆڤایه‌تییان لێ ده‌دا، كه‌چى ئێسته ده‌ست به‌سه‌ر پێداویستى پزیشكى یه‌كتر داده‌گرن.
ماڵپه‌ڕى
CNBC به چه‌ندان زمان بابه‌ته‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجى نیسان به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ى بابه‌تێكى كورتى به ناوى "شه‌ڕى ده‌مامك له نێوان وڵاتانى دنیا" بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌رى CNBC: وڵاتان پێداویستى پزیشكى یه‌كتر زه‌وت ده‌كه‌ن
له سه‌ره‌تاى بابه‌ته‌كه هاتووه، جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى ده‌مامك گاڵته و نوكته نییه، به‌ڵكو راستییه‌كه كۆرۆنا به‌سه‌ر وڵاتانى دنیاى سه‌پاندووه.
دواتر ده‌ڵێ به‌ر له چه‌ند مانگێك ره‌شبینترین كه‌س پێشبینى نه‌ده‌كرد جه‌نگێكى نوێى جیهانى له‌سه‌ر زه‌وى و سامان هه‌ڵبگیرسێت، كه‌چى ئێسته له‌سه‌ر ده‌مامكى پزیشكى و پێداویستى تر دروست بووه.
به‌لاى ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت ئه‌وه‌یه، لایه‌نه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌میشه لافى پێشكه‌شكردنى یارمه‌تى مرۆییان به وڵاتانى هه‌ژار و كۆستكه‌وتوو لێداوه، كه‌چى ئێسته ئه‌وان ته‌ڕ و وشكیان تێكه‌ڵ به یه‌كتر كردووه.
ماڵپه‌رى CNBC چه‌ند نموونه‌یه‌كى ئه‌م شه‌ڕه ده‌هێنێته‌وه له‌وانه، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى به سه‌ر بارێك ده‌مامك گرتووه كه له چینه‌وه بۆ فڕه‌نسا ره‌وانه كراوه، ئه‌ڵمانیایش ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌مامكه پزیشكییه‌كانى گرتووه.
چیك ده‌ستى به‌سه‌ر بارێكى ده‌مامكى تر گرتووه كه به‌ره‌وى ئیتاڵیا ڕه‌وانه كراوه، ئیتاڵیایش ده‌ستى به‌سه‌ر بارێكى تر گرتووه به‌ره‌و توونس رۆیشتووه. له لایه‌كى تر توركیا ده‌ستى به‌سه‌ر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد گرتووه كه به‌ره‌و ئیسپانیا رۆیشتووه.
له كۆتاییدا ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ "جه‌نگى ده‌مامك ده‌مامكى زۆرێك له‌و لایه‌نانه‌ى لادا كه پێشتر دروشمى مرۆڤایه‌تییان به‌رز ده‌كرده‌وه".