بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ساڵێكی تریش نرخی نه‌وت به‌رز نه‌بێته‌وه حكوومه‌ت توانای دابینكردنی مووچه‌ی به‌غدا و هه‌رێمی هه‌یه و ده‌ڵێ، به‌م دۆخه‌ی ئێسته ئه‌سته‌مه په‌رله‌مان بتوانی كۆ ببێته‌وه.
ئەگەر تا یەک ساڵی تر نرخی نەوت بەو شێوەیە بێت عێراق توانای دابینکردنی مووچەی هەیە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی نیسان، د. ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، باسی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌رله‌مانتاره‌وه بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسییه و خۆشیان ده‌زانن به‌پێی یاسا ئه‌و كاره ئه‌سته‌مه تا بودجه‌ی نوێ ئاماده ده‌كرێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت، چونكه ئه‌مه به قسه نابێت و كاری یاساییه، بۆیه ئه‌و لێدوانانه هیچ كاریگه‌ری نابێت و تا مووچه‌ی به‌غدا به‌رده‌وام بێت مووچه‌ی هه‌رێمیش ره‌وانه ده‌كرێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، چه‌ند رۆژێك نرخی نه‌وت دابه‌زی دنیایان وێران كرد و ئێسته جارێكی تر بۆ سه‌رووی 30دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ساڵێكی تریش نرخی نه‌وت به‌رز نه‌بیته‌وه، حكوومه‌ت توانای پێدانی مووچه‌ی هه‌یه.
"سبه‌ی ئۆپیك كۆ ده‌بێته‌وه وجارێكی تر نرخی نه‌وت ده‌گاته‌وه سه‌رووی 50 دۆلار، چونكه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ده‌كرێته‌وه، بۆیه ئه‌و ته‌نگژنانه كاتین و به‌زوویی تێپه‌ڕ ده‌بن". د. ئه‌حمه‌د سه‌فار وای گوت.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌م دۆخه‌ی ئێسته هه‌یه، ئه‌سته‌مه په‌رله‌مان كۆ ببێته‌وه، بۆیه پێویسته رێوشوێنێك بدۆزرێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كان، ئه‌گه‌رنا به‌و شێوه‌ی ئێسته په‌رله‌مان كۆ نابێته‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم