پاش ئه‌وه‌ی ژنێكی گوندنشین تووشی نه‌خۆشیی ڤایرۆسیی كۆرۆنا بوو، رێی هاتوچۆی نێوانی شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په و ته‌واوی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه 70 گوندن داخرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی نیسان، حیكمه‌ت حه‌سه‌ن ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ژنێك له گوندی كه‌شكۆڵی سه‌ر به شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین تووشی نه‌خۆشیی ڤایرۆسیی كۆرۆنا بوو، رێیه‌كانی شاره‌دێكه و ته‌واوی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری داخراون.
جگه له سه‌نته‌ری شاره‌دێكه، رێی هاتن و چوون بۆ گونده‌كان نه‌ماوه، واته ڕێیه‌كان ته‌نیا بۆ تیمی پزیشكی و هێزه ته‌ناهییه‌كان ڕێپێدراو و كراوه ده‌بن.
ڕێیه‌كان ته‌نیا بۆ تیمی پزیشكی و هێزه ته‌ناهییه‌كان ڕێپێدراو و كراوه ده‌بن
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا له گوندێكی سنووری خانه‌قین تۆمار بكرێت.
خالید جه‌به‌ل به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین، ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر به "وشه" دا و گوتی، پێشتر ئه‌و ژنه‌ی تووشی ڤایرۆس كۆرۆنا هاتووه ره‌وانه‌ی شارۆكه‌ی باقووبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله كراوه.
زیاتر گوتی، باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و ژنه پێش هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانی كه‌ركووكی كردووه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی