نیهاد جامی نووسەر و شانۆكاری كورد لەماوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و خۆكەرەنتینەكردنی هاووڵاتییان سەرقاڵی دەرهێنانی چەند كورتە فیلم و دیكیۆمێنیتارییەكە لەسەر هونەرمەندانی تر.
نیهاد جامی ئەمجارە فیلمەكەی لەبارەی شانۆكار میدیا رەئووف ئەنجامداوە
ئەمڕۆ یەكشەم پینجی نیسان، نیهاد جامی نووسەر و شانۆكاری كورد بە "وشە"ی راگەیاند، توانیویەتی سێیەم كورتە فیلیم بەرهەم بێنێت.
لە سێیەمین كورتە فیلمی دیكۆمێنتاری نیهاد جامی ئەمجارە فیلمەكەی لەبارەی شانۆكار میدیا رەئووف ئەنجامداوە لەژیر ناوی "سەمای كوشتنی كۆرۆنا".
نیهاد جامی پێشتر هەر بە مۆبایلەكەی بۆ پشتیوانی "لەماڵ بمێننەوە" كارێكی تری بەرهەم هێنا كە هەموو توێژەكانی كۆمەڵگە داوایان كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ماڵە بمێننەوە.
جێی ئاماژەیە، نیهاد جامی، نووسەر و شانۆكار، لە ماوەی ڕابردوو سێ ڕۆمانی بە ناوەكانی "لە ئۆكتۆبەردا كوژرام، من لە ماڵی سەرۆك بووم و كچەی خوێنەر" پێشكەشی خوێنەرانی كورد كرد كە دەزگەی وشە بۆی چاپ كردبوو.